دوو کێشە !!
بەرێزان سڵاو ، من ویندۆزی XP بەزمانی سوئیدی بەکارئەهینم و ئەم دوو کێشەیەم هەیە بەلکو بەپێی توانا هاوکاریم بکەن:
1 - هەندیک جار لەناکاو دەنگێکی warning لە کۆمپیتەرەکەم دێت بەلام نوسراوی لەگەل نیە وەک ئەوەی هەلەیەک لە سیستەمی کۆمپیتەرەکە هەبیت ...
2 - ئەمەویت کاتیک کە ناوی بەکارهینەرو پاسۆرد دەنوسسم لە وێب ساتیک کۆمپیتەرەکە داوای ئەوە بکات کەدەمەویت ئەو ناوو پاسۆرە save بکەم یان نا ؟ بەلام ئەوە لای من ئەکتیڤ نییە، بەسقوپاسەوە
بۆ کێشەی یەکەم ئەگەر ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسیت !
بۆ پرسیاری دووەم ، بەکام وێبگەڕ ئەو کێشەیەت هەیە ، ئەگەر IE بێت ئەوا خۆت واتکردووە کە ئەو پەیامە نەیات ، دەتوانی لەبەشی content - Settings دا چارەسەری بکەیت.
ئەگەر IE 8 ە دەتوان وێنەیەکت بۆ دابنێم
سەرکەوتوبن
Tools - Internet options - Content
وەکو وێنەکە هەنگاوبنێ. خاڵی سییەم دەبێت ئیشارەتی لێبدەیت.
سەرکەوتوبن
سڵاو کاک شاد!
مەبەستت تێپەڕوشەیە (پاسۆرد) یان ، مەبەستت چییە لە ئەو وشانەی کاتی گەڕان؟
بۆ بهڕێز زانیار صدیق
بۆ كێشهی دووهمت سیدی ویندۆز بكه كۆمپیوتهرهكهوه پاشان له ڕهن RUN بنوسه
sfc /scannow
ههر فایلێكی سڕاوه له ویندۆزهكهت ههبێت دهگهڕێتهوه
هیوادارم چارهسهری كێشهكهت بێت
مەبەستت Search history بوو ، بەڵێ لە Opera دا ، دەبێت هەموو جار بینوسیتەوە ، بەڵام بۆ پاسۆرد وانیە ، ئۆپرا باشترین Pasword Manager ی هەیە. تەنانەت ئەو فایلەی پاسۆردەکانی تێدا هەڵدەگیرێت ، ئەگەر دەست هاککەریش بکەوێت هیچ کەسێک ناتوانێت ، بیانخوێنێتەوە.
بۆ ئەوەی Pasword manager چالاک بێت ، CTRL + F12 دابگرە پاشان Forms دوای ئەوە ئیشارەتێک لەبەردەم Pasword manager بدە. پاش ئەوە بۆ نمونە سەرانی کوردئایتی گرووپ بکەو یەک جار تێپەڕوشە لێبدە ، ئیتر ئۆپرا لێت دەپرسێت ، گەر Save ی بکەیت ، ئەوا بۆ جارێکیتر ئایکۆنێک تایبەت بەخۆی هەیە بەپێی Themes ەکان دەگۆڕێت ، یەک کرتەی لەسەر دەکەیت ، خۆی ناو و تێپەڕوشەکە لێدەدات.
تەماشای پاشکۆ بکە وێنەکەم بۆ داناویت.
کاک شاد !
هیچ وێبگەڕێک نییە ، کەم کورتی نەبێت ، بەڵام کاتێک بەکارهێنەر تەواو شارەزای وێبگەڕێک نەبێت ، ناتوانێت کەم کورتیەکانی بزانێت ، من پێم وایە وەشانی 10.50 تەواو بێت ، ئۆپرا ئەوە دەبێت کە من دەمەوێت ، زیاتر لە ٦ ساڵە بەکاریدەهێنم تا ئێستا بەتەواوی بە ئۆپرا ئاشنا نەبووم.
بۆ ئەو وێنەیەی داتناوە ، ئەوە هیچ پەیوەندی بە ئۆپراوە نییە ، کردارێک لە ویندۆز و لە IE دا هەیە ، ناوی Clear type ە کاتێک چالاکی بکەیت ، تێکستەکان جوانتر پیشان دەدات .
زۆرجاریش پەیوەندی بە جۆری گرافیک کارتەوە هەیە.
بۆ ئەو جیاوازییەی پیشانت داوە تەنیا لەبەشی فۆنتەکان http://kurditgroup.org/download/fonts
فۆنتی unikurdweb.zip دابگرە و لە زیپەکەدا دەریبهێنە ، کرتەی ڕاستی لەسەربکەو Installe هەڵبژێرە ، لەوانەیە کێشەکەت چارەسەربێت.
یاخود لە ویندۆزدا clear type چالاک بکە ، کام ویندۆزبەکار دەهێنیت.
تەماشای هەمان تێکست بکە من بە Opera وێنەکەم بۆ داناویت.