تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دروپاڵ- نووسین بە کوردی

هێمن

هێمن

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو ئازیزان،
لە هەوڵی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سایتی 'ماڵێک لە ئاسمان'دام بە دروپاڵ (drupal-6.15 بەکار دەهێنم)، بە ڕای خۆم هەنگاوی باشم ناوە، پرسیارێکم هەیە لەسەر نووسین بە کوردی لە مۆدیولەکانی دروپاڵدا، بۆ نموونە، کۆنتاکت، چۆن بتوانم تێکستی فۆرمی کۆنتاکت بگۆڕم بۆ کوردی، دەزانم فۆرمەکە لە فایلی contact.pages دروست دەبێت، بەڵام لەو فایلەدا ناتوانم بە کوردی بنووسم. بۆ زانیاریی زیاتر سەیری http://hemin.dk/mla/contact بکەن، هەر تێبینییەکیشتان هەبێت، بە گشتیی لەسەر سایتەکە، زۆر خۆشحال دەبم بە بیستنی.

پێشوەخت سوپاس،
هێمن

دەستخۆش بۆ دروستکردنى ئەو ماڵپەڕە کاک هێمن!

کاک هێمن دوو وشەک بۆت کردە کوردى :) لێرە دابگرە دواتر بە notepad بیکەرەوە ئەوەى دەتەوێت بیکە بە کوردى
amanj.net/contact.zip
ئەم پڕۆژەیە هەبوو نازانم چى بەسەرهات!
http://translate.dengubas.com/
هەر سەرکەوتووبى،
My Blog

زۆر سوپاس کاک ئامانج. دوای ئەوەی لە notepad دا تێکستەکانم بە کوردی نووسی، پیتەکان لە سایتەکەدا وەک نیشانەی پرسیار دەردەکەوتن، دواتر encoding ی فایلەکەم گۆڕی بۆ UTF-8، بەوە کێشەکەم چارەسەر بوو.

هێمن عومه‌ر

بژیت،
My Blog

سڵاو هاوڕێیان،
تکایە دەسکاریی هیچ پەڕگەیەک مەکە، ئەگەرنا ناتوانیت هیچ نوێکردنەوەیەک لە سیستمەکەتدا بکەیت. ئەم جۆرە دەسکاریکردنە لە دروپاڵدا باو نییە. ئەمە کاری Wordpress ـە. (-:

بۆ وەرگێڕانی هەر بڕگەیەک: http://www.hemin.dk/mla/admin/build/translate

سەرەتا بەخێرهاتى کاک بەردەقانى،
کاک بەردە ئەزانى هەموو سەرەتای ساڵ دەردەکەویت،لە مانگى یەک لە ٢٠٠٩ هەندێک بابەتت نوسى دوتر دیار نەماى،ئێستا مانگى یەکە هاتیتەوە،
بۆ دەستکارى پەڕگەکان:-
چۆن دەزانى ئەمە کارى وۆردپریسە؟وەرگێرانى وۆردپرێس لەلاین گرووپێک وەردەگێرێت،بەسەرهێڵ!
https://launchpad.net/~wpkurdish
ئەمەیش بەرهەمى ئەو گرووپەیە!
http://ku.wordpress.org/
هیوادارم ئەو کارەى تۆ دەیکەیت بۆ درۆپاڵدا بەرهەمى هەبێت،بۆ تاکى بەکارهێنەرى کورد،وەک ئەوەى وۆردپرێس
یەک دنیا ڕێز و خۆشەویستى
My Blog

سڵاو ئازیزان،
سوپاس بۆ سەرنجەکانتان، فایلێکی زمانم ئیکسپۆرت کرد، لەوێدا کوردییەکانم نووسی و ئیمپۆرتم کردەوە.
لە لایەکی ترەوە تێبینیم کرد کە گەڕان هەندێک وشە نادۆزێتەوە، ئاگام لەوەیە کە دەبێت سایتەکە ئیندێکس بکرێت، وای بۆ دەچم ئەو وشانەی نادۆزرێنەوە ئەوانە بن کە 'هتمل' کۆدەکەیان هەندێک کاراکتەری کۆدکراویان تێ دەکەوێت وەک لەو نموونەیەی خوارەوەدا دەیبینن، هەندێک بەشوێن زانیاریدا گەڕام دەربارەی ئەمە، لێرە
http://www.w3.org/TR/html4/struct/dirlang.html#h-8.2.5
باس لەوە دەکرێت کە zwnj بۆ ڕێگەگرتن لە پێکەوەنووسانی پیتەکان بەکار دێت، وەک ئەوەی لە دوای 'ە'وە دێت لە وشەیەکی وەک 'هەزار'دا.
ئایا چارەسەرێک هەیە بۆ ئەمە؟ یان zwnj پەیوەندیی بەم کێشەی گەڕانەوە نییە.
نموونە:
گەڕان 'هەزار' نادۆزێتەوە بەڵام 'دوو' دەدۆزێتەوە
دوو هه‌زار وشه بۆ ساڵی دووهه‌زار

سوپاس بۆ بەتەنگەوەهاتنتان
هێمن عومه‌ر

لێرە نموونەکەی مەبەستم بوو وەک خۆی دیارە

دوو هه‌زار وشه بۆ ساڵی دووهه‌زار

هێمن عومه‌ر