تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تایبەتمەندیەکی تری گووگڵ " Google Goggles "

جوتیار

جوتیار

بڵاوکراوەتەوە

2009/12/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

ڕؤژی دووشەممە کۆمپانیای گووگڵ تایبەتمەندیەکی تری ناساند بە دنیای تەکنۆلۆجیا کە ناوی " Google Goggles "ــە واتە چاویلکەی گووگڵ ، ئەم تایبەتمەندیە مەبەست لە زیاتر بەرەوپێشچوونی گەڕانە لە گووگڵدا چونکە ئەگەر کەسێک بیەوێ بە دووای زانیاری وێنەیەک بگەڕێ کە لای خۆیەتی یان وێنەکەی لایە ئەوە دەتوانێ بە هۆی مۆبایلەکەوە وێنەکە دابنێ و گووگڵ هەر زانیاریەکی هەبێت لەسەری بڵاوی دەکاتەوە، " ڤیک جیندۆترا " کە جێگری بەشی ئەندازیاریە لە کۆمپانیای گووگڵە ، و وتی : لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە دەتوانی زانیاری وەربگریت لەسەر ئیشی هونەری ، وێنە ، ئاڕمی شوێنان ، بەرگی ئەلبووم ، شوێنەکانی جیهان و زۆر شتی تر .
بۆ نموونە:
ئەم ڤیدیۆیە
www.youtube.com/watch?v=hrE7yVJaA08&feature=player_embedded

وەک دیارە لە ڤیدیۆکە کاتێک کامێراکە دەچیتە سەر هەر کامێکیان ، ناوەکەی دەنووسێ لە ژێرەوە، وە هەروەها " جیندۆترا " ووتی : ئامانجی ئێمە ئەوەیە زانیاری لەسەر هەموو وێنەیەک پیشانبدەین.

[url=http://edition.cnn.com/2009/TECH/12/08/google.goggles/index.html]زیاتر[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک جوتیار!
ئەو بەستەرى سەرەوە هەڵەیە!
http://www.google.com/mobile/goggles/

My Blog

وایە ڕاستەکەی لێم تێکچووە دەست خۆش.

بژین،

سوپاس کاک ئامانج!
ئەوە سڕیمانەوە ، پێویست ناکات دوو سەرچاوەی تری هەیە.

دەست خۆش کاکە زەندی.

بژین،