تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ OS ێکی بۆ مۆبایل دروستکرد

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2009/11/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

کۆمپانیای بەناوبانگی کۆری " Samsung" سیستەمێکی کارگێڕی نوێی بەناوی " Bada" بۆ مۆبایل تەلەفۆن دروستکرد.
بەمەش وەکو ڕکەبەرێکی نوێی Apple, Google Android وە Windows Mobile ەردەدکەوێت.
ئەم OS نوێیە سەرچاوەی کراوە دەبێت بۆ پێشخەران ، ئەمەش ڕێگاخۆشکەرێکی باشە بۆ پرۆگرامەرەکان بۆ دروستکردنی پرۆگرامی جۆراوجۆر بۆ ئەم سیستەمە.
Apple هەرچەند Opens Source نییە ، بەڵام لەڕێزی پێشەوەی سیستەمەکارگێریەکانی مۆبایلە کە زیاتر لە ١٠٠ هەزار [url=http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng]بەرنامەی بەکاربەری (applications program) [/url] هەیە بۆ دامەزراندن لە Iphone دا وە Google Android بە پلەی دووم دێت کە زیاتر لە ١٠ هەزار نەرمەواڵەی هەیە بۆ داگرتن و دامەزراندنیان لە ئەندرۆیددا ، وە Windows Mobile 6.5 نزیکەی ١٠٠٠ نەرمەواڵەی بەکاربەری هەیە بۆ دامەزراندن و بەکارهێنانی لەو سیستەمەدا.
شایانی ئاماژەیە ئێستا سیستەمەکارگێڕیەکان بەرەو سەرچاوەی کراوە ( Open Source ) هەنگاو دەنێن ، هەروەها سیستەمی کارگێڕی Symbian یەک لەوانە کە لە Symbian Foundation سەرچاوەی کۆدەکانیان دەکەنەوە بۆ پێشخەران پرۆگرامەران.
" Bada" لەمانگی داهاتوو ( مانگی ١٢) وە پێشخەران دەتوانن بەیارمەتی تولئامرازی SDK ە(Bada Software Development Kit) نەرمەواڵەی بەکاربەریی بۆ دروستبکەن.
ئەوەی جێگای سەرنج و ئاماژەپیکردنە گرووپی شرۆڤەکەرانی Juniper وە Gartner وا باوەڕدەکەن تا ساڵی ٢٠١٤ ڕیژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەم بوارەدا بگاتە ١٤٣ ملیار دۆلار ، جگە لەوەش شرۆڤەکەران پێیان وایە ناوەڕۆک گرنگتر دەبێت لە ڕواڵەت لە داهاتوو بەواتەیەکیتر کردارەکانی ناوەوەی مبایلێک گرنگترە لە جوانی دیزاینی دەرەوەی ، بۆیە سامسۆنگیش وەکو مافێکی سروشتی خۆی هەوڵ دەدات پشکێکی هەبێت لەم بوارەدا.

بۆچوونەکان

ئەم هەموو سیستەمە باش نابینم :)
لێرە، لە کوردستان هەر نۆکیا هەیە :) بۆیە تا ئێستا هەر بەکارهێنەری سیمبیان و نۆکیا بووم. ماوەیەک وێڵ بووم بەدوای Samsung Omnia HD، دەستم نەکەوت.
پێم خۆشە ئەندرۆید یان سیستەمێکی تر تاقی بکەمەوە بەڵام پاڵپشتکردنی جاڤا و بوونی multitasking لە سیمبیان زۆر پەیوەستی کردووم پێیەوە. بەڵام بەداخەوە UI ـیەکەی زۆر قەڵبە
سیمبیان ئەگەر لە زووەوە storeێکی هەبووایە وەکappstore و ئامارێک لەبەر دەست بووایە تەسەور ئەکەم نەرمەکاڵای زۆر لەوان زیاتر ئەبوو.
با بازانین سامسۆنگ چیمان بۆ ئەکات. دەستخۆش بۆ هەواڵەکەت.
---------------------------------------
ویکیپیدیای سۆرانی

سوپاس بەڕێز!
بێگومان زۆری ئەو سیستەمانە بۆ قازانجی خۆیانە بە پلەی یەکەم ، خاڵی دووەمیش کۆمپانیاکان زۆر گرنگی بە ڕاو بۆچونی گروپی ڕووناکبیران دەدەن ، چونکە ڕوناکبیرانی Gartner وای بۆ دەچن لە ساڵانی داهاتوو ، خەڵک زیاتر گرنگی بە ناوەڕۆکی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنیەکان دەدەن ، هەربۆیە سامسۆنگیش ئەیەوێت گرنگی بە ناوەڕۆکی ئامێرەکانی بدات ، چونکە گەر سیستەمەکە هی خۆی بێت ، کارئاسانی زیاتر دەکات بۆ گونجاندنی نەرمەواڵەکانی لەگەڵ Hardware .
هەمووی بۆ قازانجی زیاتر و بەدەستهێنانی سەرمایەی زیاترە , بەم سیستەمە نوێیە ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمکانی سامسۆنگ لە ١٠% بۆ ٢٠ % زیاد دەکات ساڵی ئایندە.