تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

جۆرێکی نوێ ی مۆبایلی MiFi 2200 به‌رهه‌م هێنرا.

Daban 92

Daban 92

بڵاوکراوەتەوە

2009/09/01

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

له پێشه‌نگی مۆبایله‌ هه‌ره‌ خێراکاندا جۆرێکی تری مۆبایلی MiFi به‌رهه‌م هێنرا ئه‌م جۆره‌ مۆبایله‌ بۆ پێکه‌وه‌ به‌ستنی 5 که‌س له‌ ئینته‌رنێتدا به‌یه‌که‌وه‌ له‌ یه‌ک کاتدا واته‌ 5 که‌س توانای به‌کارهێنانی نێتی ئه‌م مۆبایله‌یان هه‌یه‌ له‌ یه‌ک کاتدا ، ئه‌م جۆره‌ به‌ MiFi 2200 ی زۆر بریقه‌داری په‌یوه‌ندی وایه‌رلێس ناسراوه‌ ، که‌ به‌ وته‌ی کۆمپانیای ناوبراو : هه‌رکاتێک بتوانیت جۆرێکی له‌م ڕژێمی نێته‌و ده‌ست که‌وێت ئه‌وا هه‌رگیز جارێکی تر ناگه‌ڕێیت به‌دوای جۆرێکی تری مۆبایلی خێرا! ، مۆبایلی MiFi توانای گرێدانی 5 لاپ تۆپ یان 5 ئامێری به‌یه‌که‌وه‌ هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆری ویلایه‌ته‌ یەکگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆرترین پشتیان به‌ ڕژێمی نێتی 3G ده‌به‌ستن.

بۆچوونەکان

زۆر سوپاسی ئه‌م گرووپه‌ جوانه‌و هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی کاک زه‌ندی ده‌که‌م.

سوپاس بۆ تۆش کاک دابان!
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە.

بۆ هەواڵێ نوێ ئەتوانی سەردانی
http://www.itnews.com/
وە Cnet News
بکەیت ڕۆژانە.
وە بۆ دانانی وێنە ، ئەتوانیت وێنەکە دابگیریتە ناو کۆمپیوتەرکەت دوای ئەوە لێرە کرتە لە پاشکۆ بکەو لە کۆمپیوتەرکەتدا بیدۆزەورەوە ، ئیتر دێت ئێرە.

سەرکەوتوبن

دەستخۆش!
کاک زەندى من کەمێک تەمەڵم لە نوسینى هەواڵ،ماوەێک لەمەوپێش جۆرێکى نۆکیا بڵاوکرایەوە،هەر چەندێک هەوڵمدا،نەمتوانى بینوسم،:)
http://www.google.co.uk/products?q=nokia%20n900&hl=en&emb=0&sa=N&tab=vf
My Blog

سڵاو کاک ئامانج!
من زۆر تەمەڵ نیم ، بەڵام کاتم زۆر کەمە ، رۆژانە ٥٠ بۆ ١٠٠ هەواڵم بە ئێ مەیل بۆ دێت و هەموو سەردێڕەکانیان ئەخوێنمەوە ، بەڵام هەواڵی کامیراو مۆبایل ئەبێت تۆزیک دوور درێژبێت ، بۆ نمونە کرداری نوێ لەو مۆبایلە ، جۆری کامیراکەی ، کێشی ،لایەنی باشیی و خراپییەکەی ، ماوەی پاتریکەی ، نرخی و هەندێک زانیاری تری پێویستە، کاتی زۆر دەوێت.

سەرکەوتوبن

ماشاالله کاک زەندى!
هیوام وایە هەر وا سەرکەوتووبى لە هەموو بوارەکانى ژیانت،
My Blog

زۆر سوپاس برای بەڕێز!
منیش بەهەمان شێوە.