درایڤەری دەنگ بۆ ئێچ پی کۆمپاک
بەڕێزان سڵاوتان لێبێت من کۆمپیتەرێکی لاپتۆپم هەیە کە ئەمە مۆدێلەکەیەتی (Compaq Presario CQ40-312TU) تەنیا پشتیوانی بۆ ڤێستا هەیە لەگەڵ ویندۆز 7 بەڵام هەرچۆنێک بوو توانیم ویندۆزی ئێکس پی لەسەر دابەزێنم چونکە حەزم لە ڤێستا و ویندۆز 7 نیە بە هەرحاڵ ئێستا ئۆپەرەیتینگ سیستمەکەم ویندۆز ئێکس پی سێرڤس پاکی 3 یە هەموو درایڤەرەکانیم هێنا بۆی لە ئینتەرنێت ئێستا تەنیا کارتی دەنگەکەی ماوە ئەگەر هەوڵێکم بۆ بەن سوپاستان ئەکەم
تێبینی: لە سایتی ئێج پی تەنیا درایڤەر بۆ ئەو مۆدێلەی من هەر بۆ ڤێستا هەیە.
شانس زۆر کەمە، بتوانی درایڤەری بۆ بدۆزیەوە!!
منیش هەمان کێشەم هەبوو بۆیە بەناچاری سیستەمەکەم گۆڕی بۆ لینۆکس.
بەس ئەزانی چی؟ ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە نەمتوانیوە درایڤەرەکان بدۆزمەوە!! چونکە ئەگەر وا نەبوایە ویندۆوس لەکۆڵم نەدەبوەوە.
بەڕای من دەکەی، تۆش سیستەمەکە بگۆڕە بۆ Ubuntu. ئەوکات نەک تەنها دڕایڤەر دۆزینەوە، بەڵکوو زۆر شتی تری بێسوودت لەكۆڵ دەبێتەوە کە لە ویندۆوسدا هەیە.
وە دەتوانی ئێکس پی لە Virtual Box دابنێی لەسەر لینۆکس تاکو ئەوکاتەی تۆش وویندۆوست بەیەکجاری لەبەر چاو دەکەویت.
سەرکەوتوو بیت.