تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ده‌رچوونی و‌‌ه‌شانی فه‌رمی، ئه‌نتی‌ڤایرۆسێکی خێرا و خۆڕایی به ناوی Panda Cloud

kezwan

Kezwan

بڵاوکراوەتەوە

2009/04/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

 

دوێنێ 2009-04-30 وه‌شانی فه‌رمی ئه‌نتی‌ڤایرۆسیPanda Cloud Antivirus ده‌رچووه له سه‌ر بنچینه‌ی cloud based هه‌رچه‌نده تاکو ئێستا زانیاریه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ئه‌م ئانتی‌ڤایرۆسه بڵاو نه‌کراوه به‌ڵام دوێنی کاتژمێر هه‌شتی به‌یانی ماڵپه‌ڕی Panda Cloud Antivirus کرایه‌وه که ده‌تووانن وه‌شانی خۆڕایی ئه‌م ئامرازه دابگرن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نتی‌ڤایرۆسه‌ به‌راوورد بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نتی‌ڤایرۆسه‌کانی‌تره‌وه، ئه‌نتی‌ڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus به شێوه‌یه‌کی‌تر ئیش ده‌کات واته له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو پێناسه‌کانی ڤایرۆس له شوینێک بێت وه‌کو کۆمپیۆته‌ره‌که‌مان ئه‌وه هه‌مووی لای ڕاژ‌ه‌کاری پاندایه.
لایه‌نی باشی ئه‌م کاره ئه‌مه‌یه که به‌کارهێنه‌ر هه‌موو کاتێ ئانتی‌ڤایرۆسێکی زیندو و به‌رۆژکراوه‌ی له به‌رده‌ستدایه که پێویستی به ئه‌وه نییه که مه‌ترسی به‌رۆژکردنه‌وه‌ی ئه‌نتی‌ڤایرۆسه‌که‌ی له‌دڵدا‌بێت.
ئه‌م ئامرازه به‌شێوه‌یه‌کی بێده‌نگ و ڕێکوپێک ئیشی خۆی ده‌کات و ده‌تپارێزێ له هه‌موو جۆره ڤایرۆس و سپامێک.
ئه‌نتی‌ڤایرۆسی Panda Cloud Antivirus هه‌ردوو خزمه‌تی دژه‌ڤایرۆسی و دژه سپامی تێدا هه‌یه هه‌روه‌ها ده‌تپارێزێ به‌رامبه‌رrootkit ( روتکیت نه‌رمه‌‌واڵه‌یه‌که که له یه‌ک پڕوگرام یاخۆد چه‌ندین پڕۆگرام پێکهاتووه که کۆنترۆڵی سیسته‌می root له لینوکس و Administrator له ویندۆز ده‌کات بێی ئه‌وی خاوه‌نه‌که‌ی ئاگای لێی بێت )
ده‌ڵێن قه‌باره‌که‌ی 17 مێگابایته و زۆڕیش ئاڵۆز نییه.

بۆچوونەکان

هةموو كاتيكتان باش بةريزان
دةست خوشيتان ليدةكةم جونكة ئيوة زؤر دلسؤزن .
هيوادارم ئيوة بتوانن خزمةتى هةموو كورد و هةموو كوردستان بكةن
زؤر سوباس بؤ ئيوة لةشتان ساغ بيت . من سردار

دەستخۆش کاک Kezwan!