خۆتاقی کردنه‌وه!
تا چی ڕاده‌یه‌ک پۆستی ئه‌له‌کترۆنی مه‌ترسیدار ده‌ناسیت؟
ئه‌رێ ده‌تووانیت پۆستی ئه‌له‌کترۆنی ڕه‌وا له‌گه‌ڵ پۆستی ئه‌له‌کترۆنی فیشینگ ( هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری که‌سایه‌تی وه‌کو ناوی نهێنی و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون یا خۆد پاسۆورد به ڕیگای ناردنی ئێمه‌یڵ ) جیا بکه‌یت؟
گومانی تێدا نییه که زۆربه‌ی ئێمه ناتوانین پۆستی ئه‌له‌کترۆنی ڕه‌وا له‌گه‌ڵ پۆستی ئه‌له‌کترۆنی فیشینگ لێک جیاکه‌ینه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هێزه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره‌ی نامه‌ی فیشینگ که وا ده‌که‌ن ناساندنی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی ساخته ڕۆژ به ڕۆژ دژوارتر ببیت.
لـــــه لای SonicWALL ده‌توانیت ئه‌زموونێک بکه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت تا چی ڕاده کاریگه‌ریت هه‌یه به سه‌ر ئێمه‌یڵه‌کانت و چه‌نده شاره‌زاییت له‌م بوواره‌دا!
10 پڕسیار له لایه‌ن SonicWALL و 10 وه‌ڵام له لایه‌ن ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌رک نه‌بێ له به‌شی بۆچۆنه‌کان، ئه‌نجامه‌که‌تی بنووسیت که چه‌ند له سه‌د وه‌ڵامه‌کانت دروسته!
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆش بۆ ئەم بابەتە بە سودە
ئەنجامەکەم بریتی بوو لە ٣ لە ١٠.
خراپ بوو ئەنجامەکەم.
بژین،
دەستخۆش!
من ٧ م هێنا لە ١٠ ، پێم وانیە ئیبراهیم زەبۆکیش منی بۆ بخەڵەتێ ، بەڵام ئەو هەڵانەش لەبەر ئەوەبوو ئینگلیزیەکەم دوکەڵ ئەکات.
ئەگەر بەنەرویجی بوایە ٩ یا ١٠/١٠ م ئەهێنا ، لەبەر ئەوەنا کە زۆر زیرەک بم ، بەڵکو لەبەرئەوەی زۆر زۆر هەواڵی ئایتی دەخۆێنمەوە.
بژی کاک جوتیار !
بەڕاستی تۆ لەتاقیکردنەوەیەکی تر سەرکەوتوبویت ، زۆر لەوە گرنگترە ئەوەش " ڕاستگۆێی"
سڵاو لە سپی حەسار.
[url=http://i43.tinypic.com/k06d6e.jpg]ئەوەش تاقیکردنەوەکەی من[/url]
zor swpas kak zendy
wella mn englizym bashe bes zor xybrem nye lew babetane boye.
bjyn,
هه‌رچه‌نده فڕم به‌سه‌ر ئینگلیزیه‌وه نیه،به‌ڵام 9 له 10ـم هێنا.
هه‌ر له خۆوه ڕاست و چه‌پم به‌سه‌ردا ده‌هێنان.
وابزانم له مێژه له خوێندنیش نمره‌ی له‌و شێوه‌یه‌م نه‌هێناوه.