بە٢ چرکە کۆمپیوتەرەکەت تاقیبکەرەوە لە ڤایرۆسی Conficker.
ڤایرۆسی Conficker یا "Downadup" یەکێکە لەو ۆرمە مەترسیدارانەی کە ماوەیەکە هەموو کۆمپانیاکانی پاراستنی خستۆتە ئامادەباشییەوە بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە مەتسیدارە لە ملیۆنان کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە.
مایکرۆسۆفت بەردەوام لەدوای ئەو کەسانە دەگەڕێت لەپشت ئەم ڤایرۆسەوەن ، وە بڕیاری داوە هەر کەسێک بتوانێت خاوەنی ئەم ڤایرۆسە بدۆزێتەوە ئەوا بڕی ٢٥٠٠٠ هەزار دۆلار وەک خەڵات لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە پێدەبەخشرێت.
یەک لە ٢٥ کۆمپیوتەر ئەم ۆرمەی تێدا بڵاوبۆتەوە ، کۆمپانیاکانی پاراستن چاوەڕوانی نوێبونەوەو هێڕشێکی گەورەی ئەم ۆرمە بوون لە ١/ ٤ دا ، بەڵام لەبەر گرنگی پێدان و ئامادەباشی کۆمپانیاکانی پاراستن ئەو هێڕشە ئەنجام نەدرا.
"Tom Cross" بەڕێوەبەری X-Force لە لێدوانێکی بۆ [url=http://www.computerworld.com/action/article.do?command=viewArticleBasic&taxonomyName=Security&articleId=9131038&taxonomyId=17&pageNumber=2]Computer world[/url] ی ئەمریکا دەڵێت: ٤% ی هەموو چالاکییە گومانلێکراوەکانی ئینتەرنێت لەو کۆمپیوتەرانەوە دێن کە ڤایرۆسی "Downadup" تێادا بڵاوبۆتەوە.
بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی کۆمپیوتەرەکەت ئەم ۆرمەی تیادا بڵاونەبۆتەوە ئەوا [url=http://www.confickerworkinggroup.org/infection_test/cfeyechart.html]لەم بەستەرە[/url] دەتوانن تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن کە بە ٢ چرکە ئەنجامەکەی دەزانن.
ئەگەر ئەو شەش وێنەیەتان وەکو خۆی بینیت ئەوا دڵنیابن کۆمپیوتەرەکەتان ۆرمی Conficker ی تێدانییە.
ئەگەر هەر کەسێک ئەو ڤایۆرسە لە کۆمپیوتەرکەیدا دۆزیەوە ، ئەتوانن لە خوارەوە یا لە سەکۆ - بەشی پرسیار و وەڵام داوای یارمەتی بکەن ، هەندێک لە کۆمپانیاکانی پاراستن تولئامرازی تایبەتیان بۆ لابردنی ئەم ڤایرۆسە دروستکردووە.
جێگای ئاماژەپیکردنەوە ژمارە نوێیەکانی بڵاوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە ووڵاتی ڤێتنام لە ١،٣٨٤،٢٠٠ کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە وە لە چین و بەرازیل روسیا ، زۆرترین ژمارەی ئەم ڤایرۆسەیان تیادابڵاوبۆتەوە ، بەڵام لە ئەمریکا تەنیا لە ٣٥ هەزار کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە.
بۆچوونەکان
دەستخۆش، بەڵام لۆگۆی freeBSD و openBSD و لینوکست بۆ داناوە؟
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
دەستت خۆشبێت بۆ هەواڵەکە، بەڵام وێنەکە نەگونجاوە کاک زەندی، ئەو جانەوەرە تەنها لەسەر ویندۆز کاری خۆی دەکات و کێشەیەکە تایبەتە بە مایکرۆسۆفت!
کێشەیەک نییە بەڵام PCWorld بۆخۆی سەرچاوەی هەواڵ نییە چجا باوەڕپێکراویش. بەڵام ئێستاشی پێوەبێت نەمزانی پەیوەندی freeBSD و openBSD و لینوکس و کۆمپانیای F-Secure و ئەو ڤایرۆسە چییە؟
ئەمانە سەرچاوەی باشن و باوەڕپیکراون.
http://slashdot.org/
http://www.h-online.com/
بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]