تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

گه‌ڕان به دوایی ڤایرۆس به خۆڕایی له‌سه‌ر هێــلی وێبگه‌ڕ !

kezwan

Kezwan

بڵاوکراوەتەوە

2009/03/25

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

زۆڕبه‌ی کۆمپانیه‌کانی دژه ڤایرۆس ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی پێشکێش ده‌که‌ن که مرۆڤ بتوانێ ڕاسته‌وخۆ و به خۆڕایی له سه‌ر هێل له نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌مان به دوایی ڤایرۆس بگه‌ڕین بێی ئه‌وه‌ی پڕۆگرامێک دابگریت،بێ‌گومان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستی به داگرتنی ActiveX ده‌بێت، زۆڕ جاریش هه‌بونی Internet Explorer
ئه‌م خزمه‌ته هیچ کاتێ جێگای ئه‌تنی‌ڤایرۆسێک ناگرێ به‌ڵام تشتێکی باشه ئه‌گه‌ر شک ئه‌بیت که توشی ڤایرۆسێک بویت و به‌ دوای ڕیگه چاره‌یه‌کی خێرا بیت.
لایه‌نی باشی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه
I. هه‌مو کاتێ له‌به‌ر ده‌ستدایه واته کاتێ بخوازیت کۆمپیوته‌رێک به کار بێنیت ده‌توانیت بۆ دڵنیایی گه‌شتێک به دوایی ڤایرۆس بکه‌یت پێش ئه‌وه‌ی بۆ نمونه فڵاش مێموڕیه‌که‌تی ب‌‌کار بێنیت.
II. هه‌مو کاتێ به‌ڕۆژ کراوه‌یه له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کانه‌وه
III. به‌خۆڕاییه
لایه‌نه خڕاپه‌کانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه
I. ناتوانیت بۆ نمونه له شوێنه‌ک وه‌کو ئینته‌رنێت کافێ به‌کار بێنیت
II. ته‌نیا له نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا به دوای ڤایرۆس ده‌گه‌ڕێت به‌ڵام ئه‌نتی ڤایرۆسه‌کان بێجگه له‌مه له نێو مایڵ و msn یش به دوای ڤایرۆس ده‌گه‌ڕێن.
III. به‌رهه‌مه‌کانی وه‌کو دیواری ئاگرین و ئانتی‌سپامیان نیه و کاتێک که ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌کاردێنن ده‌بێ ئه‌م به‌رهه‌مانه دابخه‌یت.
IV. کاتێکی زۆڕ پێویسته ئه‌گه‌ر زؤر تشتت له نێو کۆمپیوته‌ره‌که‌تدا هه‌بێ

لێره‌دا پێنج له‌م کۆمپانیانه‌تان پێی ده‌ناسینم که ده‌توانیت له‌سه‌ر هێل گه‌شتێکی خێرا بکه‌یت به دوای ڤایرۆس له نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌تدا
F-secure Online Virus Scanner
Kaspersky Online Virus Scanner
McAfee online Virus Scanner
Panda Online Virus Scanner
Trend Micro Online Virus Scanner