ماڵپه‌ڕێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ بۆ پڕۆگرامه‌کان!
ماڵپه‌ڕیAlternative To ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت بۆ ده‌ره‌خسێنێ که بتووانیت به ئاسانی ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤێک بۆ ئه‌و پڕۆگرامانه بدۆزیته‌وه که زۆڕ پێویستیت پێیه و ناتووانیت بکڕیت بۆ نمونه پێویستیت به پڕۆگرامی فۆتۆشۆپ هه‌یه ئه‌وه ته‌نیا به گه‌ڕان به دووای فۆتۆشۆپ له به‌شی گه‌ڕانی ماڵپه‌ڕیAlternative To لیسته‌یه‌کی ته‌واوت، ده‌خاته به‌رده‌ست که کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامی تێدایه که هه‌مان ئیشی فۆتۆشۆپ ده‌که‌ن و ده‌تووانیت به خۆڕایی دابگریت.
ئه‌م ماڵپه‌ڕه به‌س بۆ به‌کاربه‌رانی ویندۆز دروست نه‌کراوه به‌ڵکۆ به‌کارهێنه‌رانی ماک و لینۆکسیش ده‌تووانن سودی لێی وه‌رگرن.