ئه‌و شته‌ی که پێویسته سه‌باره‌ت به مێموری کارت بزانیت!
مێموری کارته‌کانیSD و SDHC زۆڕ باون بۆ کامێره‌ی دیجیتاڵ. کاتێک که کامێرایه‌کی دیجیتاڵ ده‌کڕیت زۆڕ به ده‌گمه‌ن مێموری کارتێکی باشی تێدایه که به‌شی مرۆڤ بکات بۆ وێنه‌کانمانه‌وه، بۆیه پێویستیمان به کارتێکی‌تر ئه‌بیت! به‌ڵام چی جۆره مێموری کارتێک ؟
مێموری کارتیSD واتهSecureDigital که تاکۆ قه‌باره‌ی 4GB ده‌ستده‌که‌وێت و شێوازێکی کۆنه و زۆڕیش خێرا نین, بۆیه بۆ ئه‌و ده‌سته کامێرانه به‌که‌ڵک دێن که دقه‌ی زۆڕیان نییه و ته‌نیا بۆ وێنه‌گرتن به‌کاردێنن نه‌ک ڤیدیۆکردن، ئه‌گه‌ر بخوازیت به خێرایی وێنه بگریت ئه‌وه کارتیSD زۆڕ خاوه.
به‌دوای کارتی SD کارتیSDHC دێت که له لایه‌که‌وه زۆر خێڕاتره و له‌لایه‌کی‌تره‌وه زانیاری زۆڕتر ده‌گرێت، ئه‌م کارته تا کو 32MB شیانی به‌رزکردنیان هه‌یه.
له‌و ڤیدیۆ کامێرانه که مێموری کارتیان تێدایه به زۆریی ئه‌م جۆره کارتانه به‌کار دێنن و نا‌توانیت کارتیSD به کار بێنیت.
پاشهاته‌ی SDHC له ساڵی 2009 دا کارتیSDXC واته eXtended Capacity یه که خێڕای‌یه‌کی زۆڕ به‌رچاوی هه‌یه و شیانی به‌رزکردنیان تا ئه‌و‌په‌ڕی 2TB واته 2048 GB ده‌گات که وا بزانم به‌شی نزیکه‌ی 500000 وێنه‌ی هه‌بێ. ئه‌مه ته‌نیا یه‌ک تێوریه چونکه کامێرا‌کانی ئیمڕۆ ده‌ره‌قه‌تی کارته‌کانی SDXC نایه‌ن! SDXC بۆ ئه‌و ڤیدیۆ‌کامێرانه به‌کار دێت که به دقه‌یه‌کی زۆڕ فیلمیان پێی ده‌گرن.
مێموری کارتیSDXC هێمایه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی 2 ، 4 یاخۆد 6 ئه‌م ژمارانه ئاماژه به خێڕایی ده‌که‌ن له ڕۆیی توانایی خوێندن و نووسینی کارته‌کان. ده‌سته‌ی 2 واته 2MB له چرکه‌دا و ..... زۆڕبه‌ی کارته‌کانی SDXC که ئێستا له بازاڕه‌وه هه‌یه ده‌سته‌ی 6 یان هه‌یه.
لێره‌دا پڕسیارێکی‌تر دێته پێش که کامه مارکه‌ی به کار بێنین باشتره بۆ نمونه مارکی SanDisk ،Transcend ، Kingston یا خۆد Sony که نرخه‌که‌ی هه‌ر زۆڕ جیاوازه له ئه‌وانی‌تره‌وه.
وێنه‌گرانی شاره‌زا ڕه‌نگه کارتێک بکڕن به مارکیSony و به پاره‌یه‌کی زؤر به‌ڵام کامه له‌م مارکانه که به‌کار بێنن زۆڕ جیاوازیه‌کی ئه‌وتۆیان نییه و به که‌ڵکی وێنه‌گرتن دێن و هیچ گرفته‌کیان نییه.