تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

WikiLookفه‌رهه‌نگی ئینگلیزی بۆ Firefox

ILove

ILove

بڵاوکراوەتەوە

2009/03/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

زۆر فه‌رهه‌نگ هه‌یه‌ له‌گه‌ل Firefox مانای وشه‌کانت بۆ ڕوون ئه‌که‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان مانای وشه‌که‌ له‌ لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ باش نیه‌ چونکه‌ وه‌خت زۆر ئه‌بات بۆ ته‌ماشاکردنی مانای وشه‌ی نوێ.

به‌ڵام ئێستا فه‌رهه‌نگێکی تازه‌ هه‌یهبه‌ ناوی WikiLook‌ له‌گه‌ڵ Firefox ئیش ئه‌کا که‌وا مانای وشه‌کان له‌ چوارگۆشه‌یه‌کی بچووک ڕوون ئه‌کات بێ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌که‌ت بگۆڕی، ئه‌مه‌ش وه‌خک که‌متر ئه‌بات.

ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ مانای وشه‌کان له‌ ماڵپه‌ڕی www.wiktionary.com ده‌ر ئه‌کات، واته‌ ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ هه‌میشه‌ وشه‌ی تازه‌ی تێ ده‌خرێت.

له‌ هه‌موی خوشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌وا ئێستا هه‌ندێک وشه‌ی کوردی تیا کراوه‌! هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بچیت بۆ ماڵپه‌ڕی WikiLook ئه‌بینی پرسیارێک دانراوه‌ بۆ بینه‌ران که‌وا ئه‌ڵێت "کوردی مانای چیه‌؟"

فه‌رموون تاقی بکه‌نه‌وه‌ و له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بنووسن ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێیه‌ یان نا.

ئه‌مه‌ش هه‌ندێ وشه‌ی کوردی تره‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌:
گه‌نج
ماست

بۆچوونەکان

دەستخۆش بەڕێز!
سەرکەوت و بەردەوام بیت.