گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ویندۆز حــــه‌وت!
وه‌شانی ته‌واوی ویندۆز 7 که ده‌ڵێن له مانگی حه‌وتی 2009 ده‌رده‌چیت کۆمه‌ڵێ تایبه‌تمه‌ندی له خۆ ده‌گرێت. هه‌رچه‌نده ویندۆز ڤیستا زۆڕ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و به‌کارهێنانی زۆڕ لێی ڕازی نه‌بوون. ئــــه‌و کومه‌ڵه پلانانه‌ی که بۆ ویندۆز ڤیستا داڕشتبوون و جێبه‌جێ نه‌کرابوو پێی ده‌چێ له ویندۆز 7 جێبه‌جێ بکرێت، بۆیه ته‌خمین ده‌کڕێ ویندۆز 7 ببیت به ویندۆزێکی دڵگیر و سه‌رنجڕاکێش!
گۆڤاری ئۆستراڵی Australian Pc Authority شرۆڤه‌یه‌کی هه‌یه له سه‌ر 30 له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی و چالاکیه‌کانی ویندۆز 7 . ئه‌م گۆڤاره به‌پێی قسه‌ی خۆی له یه‌که‌مین که‌سانێک بوون که وه‌شانی فه‌رمی ویندۆز حه‌وتیان تاقی کردبوو، بۆیه ئه‌م لیسته‌یان به ڕێکۆپێکی ئاماده‌کردوه!
ئه‌م لیسته‌یه زۆڕ خاڵی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه که یه‌که‌میان له هه‌موویان سه‌رنجڕاکێشتره که ده‌ڵێ " مرۆڤ پێویستی به‌کڕینی کۆمپیۆته‌رێکی نوێی نییه " ویندۆز 7 یه‌که‌م سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆزه که بۆ داگرتنی پێویستی به گۆڕینی ڕه‌قه‌واڵه‌کانه‌وه نییه.
بۆچوونەکان
دەستەکانت خۆشبن بەڕاستی سۆرانیەکی باش فێربویت!
بێگومان من لەیەکەم ڕۆژی بڵاوبونەوەیەوە دام مەزراندووە لەگەڵ ڤیستا ، تەنیاپێویست بوو ٢ وەگەڕخەر "Driver" نوێی بکەمەوە ، بەڵام نازانم لەگەڵ XP ، کێشە بۆ ڕەقەواڵەکان (Hardware) دروست ئەبێت یا نا.
کاک کەزوان سۆرانیەکەی لەمن باشترە، هەروەها لەمن چالاککترە.
لەڕاستیدا بۆ خودی ڕەقەکاڵا شتێکی ئەوتو نییە، چونکە نزمتر ئاستی بیرگە 1 گێگابایتە و کارتی گرافیکی سەربەخۆ ئامۆژگاری کراوە نەک OnBoard.
ئەوەی ڕاستی بێت لەدنیای سیستەمدا بۆ بەکارهێنەری گشتی(لێهاتووی بواری میدیا و ڕەنگاڵە) MAC لەڕووی ڕووخسار و شڵپ و هوڕدا ڕکابەری ناکرێت، ویندۆزیش دەبێت لەو ئاراستەیە هەوڵ بدات چیتر بازاڕی دابەزینی کڕیار ئەوەندە دانەبەزێت. بەتایبەت دوای ئەوەی MAC پلانی هەیە لەگەڵ Sony و Toshiba و HP کۆمپیوتەر بەوانەوە بفرۆشێت. ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە.
بژین
[url=http://www.desian.info/blog]myBlog[/url]
dastan xoshbet barasti siteki sarkawtwa