خزمه‌تگوزاری GPSبه‌فراوانی كه‌وته ناو زۆربه‌ی مۆبایله‌كان
گومان له پێشبڕكێ كردنی نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی مۆبایل دا نییه، هه‌رده‌م له ماوه‌یه‌كی كورت دا هه‌واڵی داهێنراوی ئاڵۆز‌و سه‌رسام كه‌ر ده‌بیستین. به‌م دواییه‌ش خزمه‌تگوزاری GPS به فراوانی كه‌وته ناو هه‌ندێ جۆری نوێی مۆبایله به‌رهه‌م هێنراوه‌كان، به‌جۆرێك كه جگه له خزمه‌تگوزاری قسه‌كردن و SMSو په‌یوه‌ندیكردنی ئینته‌رنێتی، خزمه‌تگوزاری GPSیش پێشكه‌ش ده‌كات،
كه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه هه‌ڵده‌ستێ به رێنمایی كردن و رێنیشاندان و پێدانی زانیاری گرنگ به به‌كاربه‌ر و رزگاركردنی له ونبوون و گومڕابوون. راسته خزمه‌تگوزاری GPSماوه‌یه‌كه خراوه‌ته گه‌ڕ و به‌رده‌وامیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت. حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش له‌رێگای به‌كارهێنانی پیشه‌سازی بێ ته‌لیدا پێشوازی زۆری له به‌رهه‌م هێنه‌ران و بازاری ئه‌م خزمه‌تگوزاریه كردووه. ئێستا نیوه‌ی مۆبایله‌كانی ئه‌م وڵاته خزمه‌تگوزاری GPS یان تێدایه كه له به‌رامبه‌ردا به‌كاربه‌ر مانگانه 10دۆلار وه‌ك باج ده‌دات. به‌م پێیه مۆبایله‌كان ته‌نیا پشت به مانگه ده‌ستكره‌كان نابه‌ستن، به‌ڵكو به‌تاوه‌ره تایبه‌تییه‌كان و هۆكاره‌كانی تری سه‌رچاوه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كانیش پشت ده‌به‌ستن. كه‌واته پێكهاته‌یان روو له ئاڵۆزبوونی زیاتره، به‌كاربه‌رانیش به‌گوێره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی تێیدا ده‌ژیه‌ن و جۆری مۆبایله‌كه‌یان ده‌توانن له رێنماییه‌كانی GPS سوودمه‌ندبن، كه له‌كاتی پێویست له‌سه‌ر شاشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و به به‌كاربه‌ر ده‌ڵێت به چ جۆره خێراییه‌ك ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێ بخوڕێت، یاخود له‌ناو ئاپۆڕه‌ی سه‌ر شۆسته‌كان چۆن خۆی رزگاربكات و رێگای كورت بدۆزێته‌وه، ئه‌مانه‌و چه‌ندان زانیاری جۆراوجۆر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی لێ وه‌ستاوه، جگه له پێدانی زانیاری له‌سه‌ر وێستگه‌كانی به‌نزین و چێشتخانه‌و سینه‌ماكان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه تۆڕه‌كانی "وای ـ فاى" ده‌یگاتێ. كۆمپانیای "نینۆركس ئین فۆشن"یش له خزمه‌تگوزاریه نوێیه‌كه‌ی خۆیدا رووداوه ناوخۆییه‌كان و چه‌ندان هه‌واڵی تری جیا جیا به به‌كاربه‌ران و هه‌ڵگرانی خزمه‌تگوزاریه‌كه ده‌به‌خشێت.