ده‌نگی قورئان وه‌شانی 1.01
وه‌ک ڕوونه زۆر ته‌فسیری کوردیمان هه‌یه بۆ قورئانی پیرۆز و ساڵ به دوای ساڵ ئه‌م ته‌فسیرانه له زیاد بووندان، سوپاس بۆ خوای گه‌وره و مامۆستایانی ته‌فسیر نووس. ئێمه ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو ئه‌م ته‌فسیرانه‌مان ده‌ست که‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی له قورئانی پیرۆز زیاتر شاره‌زا بین. به داخه‌وه تا ئێستا له‌و به‌رنامه جیهانییانه که هه‌ن و چه‌نها ته‌فسیری قورئانی پیرۆز به زمانی جێاواز له خۆ ئه‌گرن، زمانی شیرینی کوردی تێدا به دی ناکرێ، یا خود هیچ کام له‌م به‌رنامانه له‌و ته‌فسیرانه‌ی مامۆستایانی ئێمه‌ی تێدا نییه تا نه‌وه‌ی کوردی موسڵمانیشی لێ سوودمه‌ند بێت.
ئێمه هه‌وڵمان داوه به‌رنامه‌یه‌کی ئاسان دانه‌ین بۆ کۆکردنه‌وه‌ی و پیشاندانی جۆرها ته‌فسیر. ئه‌م به‌رنامه ئه‌کرێ دابه‌زێنرێ و سوودی لێ وه‌ربگیرێ به بێ هه‌بوونی هێڵێ ئینته‌رنێت.
ئه‌م به‌رنامه سوود له فۆنته کوردییه‌کان ده‌گرێ بۆ پیشانیدانی ته‌فسیره کوردییه‌کان، ئه‌و فۆنتانه‌ی که کوردئایتی گروپ دروستیانی کردوه.
[url=http://www.dangiislam.org/v/content/dagrtin/111]بۆداگرتنی بەرنامەکە[/url]
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش ! پڕۆگرامێکی چاکه به تایبه‌ت که فۆنته جووانه‌کانی کوردئای‌تیتان به‌کار هێناوه!
ئه‌ڤیندارانی ئایینی ئیسلام ده‌تووانن سودی لێی وه‌رگرن.
کارێکی باشتان کردووە، ئەی ئەوانەی لینوکس بەکاردەهێنن چی بکەن؟
شتێکی به‌سووده ده‌ست خۆشی لێده‌که‌م...
هیوادارم هه‌موتان به‌بێ ترس و به بێ ده‌نگ بیخۆێننه‌وه به‌تایبه‌تی سوره‌تی الاحزاب ئایه‌ته‌کانی 50،51،52،53،54..