تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

من دەمەوێت پێگەیەکی کشتوکاڵی بە زمانی کوردی دروست بکەم

دەوەن

دەوەن

بڵاوکراوەتەوە

2009/01/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاو هاوڕێیان ، من دەمەوێت پێگەیەکی کشتوکاڵی بە زمانی کوردی دروست بکەم ، بۆیە پێویستم بەیارمەتی بەڕێزتانە.

حەز دەکەم ستایلەکەی وەك ستایلی پێگەی کورد ئایتی گروپ بێت لە ڕووی شێوەی بابەت نووسین و ڕێک خستنی بەشەکان، هەروەها دەمەوێت بە زمانی ئەی ئیس پی دروست بکەم، دەمەوێت کارێکی سەرنج ڕاکێش دروست بکەم.

پرسیاری یەکەمم ئەوەیە کە ئایا سێرڤەری خۆڕایی هەیە کە پاڵپشتی ئەو زمانە بکات ؟ ئەگەر هەیە ناونیشانێکم بدەنێ، مەمنون دەبم.

هەروەها لە هەنگاوەکانی داهاتوم دا پرسیاری تریشم لە لا گەڵاڵە دەبێت ، بە یارمەت خوا لێرە دەیان کەم

سوپاس

ASP زمان نییە.
ئەگەر دەتەوێت ماڵپەڕ دروست بکەیت و خۆت کەسێکی لەبواری کشتوکاڵدا شارەزاییت، دەتوانیت لەو هەموو پڕۆگرامۆکانەی بۆ وێب هەن سودیان لێوەربگریت بەکوردیش هەندێکی هەیە.
ئەگەر خزمەتێکی کشتوکاڵی و ماڵپەڕێکی زانستیە، هەقە بایی چەند دۆلارێک نرخی هەبێت کەلەسەر ڕاژەیەکی خۆڕایی نەبێت، چونکە هیلاکیت بەخۆڕا دەڕوا.

هەر پرسیارێکی ترت هەیە فەرموو.

سوپاس بۆ وەڵام دانەوەت کاك سیا ، ئەی بە (ئەی ،ئێس ،پی) دەوترێت چی؟

بە نیسبەت ئەوەی کە بۆچی لەسەر سێرڤەرێکی بە پارە دروست ناکەم، ڕست دەکەیت وە لەگەڵ قسەکەی جەنابتام ، بەس من لە کوردستانم وە لە شاری سڵێمانی لەوەتەی دەرچووم لە زانکۆ ئەوە بۆ سێ ساڵ دەچێت دانەمەزراوم وە پولێکم لەدەستی ئەم بەناو حکومەتەی خۆمان دەست نەکەوتوە ، بۆیەش ئەمەوێت ماڵپەریکم لەو بوارەدا هەبێت بۆ ئەوەی ڕەنجی ئەو چوار ساڵەی کە لە کشتوکاڵ خوێندومە بە فیڕۆ نەڕوات وە هەر هیچ نەبێت شتێکمان لە بوارەکەی خۆماندا لەبیر بمێنێت ، ئەگینا لەگەڵ ڕیزم دا هیچ شتێک قابیلی دروست کردن نیە بۆ ئەم حکومەتەی خۆمان، ئەوەش کەدەمەوێت دروستی بکەم سەرو زیاشە ، هەر تەماشا بکەین دەبینیین ئەم هەموو پێشکەوتنە لە بواری ئای تی کوردی دا جێبەجێ کراوە تا ئێستا هیچ کەسێك و لایەنێک خەڵات نەکرا لەسەری .

وەکو دەبینیین هەموو ئەو پێگە کوردیانەی وەکو (کورد ئای تی گروپ ، وێبچن ، زانست خوازانی کورد ، ...............) هیچیان لەناوخۆی کوردستان دروست نەکراون بەڵکو هەموو لەدەرەوەی وڵات و بە هەوڵ وکۆششی خەمخۆرانی بواری ئای تی کوردی دروستکراون لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتانە یارمەتی دەری سەرەکین بۆ ئەوکارانە.
بەڵام بە داخەوە ئەوەی لە ناو کوردوستان دا هەوڵ بۆ هەر کارێکی پێشکەوتن خوازانە بدات هیچ ڕێزێکی بۆ دانانرێت.

سوپاس

بەخێرهاتی کاک دەوەن!
خۆزگە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وەک لایەنی ئایتی پشتگوێ خستووە ، بەڵام چیتر لەوەزیاتر لایەنی کشتوکاڵی دانەتەپێنێ. ئاوڕیک لەو بوارە بداتەوە.
بەرنامەی بەرنامە :
ووتی لە فرۆشگایەکی میوە دا تەنیا دوکاندارەکە کوردی ، ئەوانی تر هەمووی هاوردە بوو ، بەداخەوە بەداخەوە.
با لەبابەت دەرنەچین.

بۆ کورەتەیەک دەربارەی ASP = [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Active_Server_Pages]Active Server Pages[/url]

سەرکەوتوبون کارێکی پیرۆزە

دەست خۆش کاك زەندی ، منیش داوای لێبوردن دەکەم کە ناچاربووم لە ناوەڕۆکی بابەتەکە کە بواری ئای تیە لا بدەم ، دوبارە دەستان خۆش

شوێنیک دەزانم هۆستیک بۆ دابین دەکەن بەخۆڕایی و هەندێک یارمەتیت دەدەن. جائەگەر پڕۆژە 100% خزمەتەی مرۆڤایەتی و ژینگەیە و هیچ پارت و لایەنێکی لەپشت نییە؟

بژین

کاك سیا ئەرەوەڵا پرۆژەکەم بۆ خزمەت کردنە