ده‌سکـــاری وێنه‌کان له وێبگه‌ردا به یارمه‌تی DrPic!
جاروبار مرۆڤ پیویستی به گۆڕین و ده‌سکاری‌کردنی وێنه‌یه‌ک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر له و کاته‌دا هیچ پڕۆگرامێک له‌م بواره‌دا نه‌بێت ئه‌وه به‌کارهێنانی ماڵپه‌ڕه‌کانی که بۆ ده‌سکاری‌کردنی وێنه‌کانه‌وه به شێوه‌یه‌کی سه‌رهێل له وێبگه‌ڕه‌کاندا هه‌ن ده‌تووانێ یارمه‌تی‌ده‌ر بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
پێشتر به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م له سه‌ر بابه‌تی ده‌سکاری‌کردنی وێنه به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ و سه‌رهێل بڵاوکراوه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵی ئامرازی چاکی له خۆ گرتووته‌وه . زۆڕبه‌ی ئه‌م ئامرازانه به فڵاش درووست‌کراون که لایه‌نه خراپ و باشی خۆیانی هه‌یه. لایه‌نه خراپه‌که‌ی ئه‌وه‌یه له مرۆڤ ناچاره فڵاش به‌کار بێنێ. ئه‌لترنه‌تیڤه‌ک بۆ ئه‌م جۆره ئامرازانه ، DrPic ــــه که له سه‌ر بناخه‌ی AJAX به‌رله هه‌رشت Javascript که به‌ڕاستی ئامرازێکی زۆڕ ساکار و خێڕایه!
له ماڵپه‌ڕی DrPic ده‌تووانیت وێنه‌یه‌ک له ناو کۆمپیوته‌ر یا خۆد کامێره‌که‌تدا بار بکه‌یت ( Load a picture ) و به ئاسانی ده‌سکاری وێنه‌کانت بکه‌یت و به فۆرماته‌کانی JPG , BMP , GIF , PNG پاشکه‌وتیان بکه‌یت.