تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Firefox 3 Beta 4

hezhean

Hezhean

بڵاوکراوەتەوە

2008/03/15

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

لەگەڵ داگرتنی ئەم ڤێرژنە تازە تاقیکارییەی فایەرفۆکس، ئەوەی لە یەکەم چاوپێداخشاندا زۆر سەرنجی راکێشام، ئەوەیە ئەگەر بە کوردی چەند پیتی یەکەمی ئەو سایتە کوردییانەی کە پێشتر سەردانیت کردوون، لە شوێنی ئەدرەس نووسینەکەدا بنووسیت، ئەوادەستبەجێ لیستی ئەو سایتانەت بۆ دەکاتەوە کە بەو پیتانە دەستپێدەکەن، بۆ نموونە:
ئەگەر بە کوردی (بە لاتینی نا ) بنووسی کورد ئەوا هەر ئادرەسێك کە بەکورد دەستپێبکات بۆت دەکاتەوە.
بەراستی ئەمە کارێکی جوانە، چونکە ئێمەی کورد زۆربەی کات لەبیرمان دەچێت کیبوردەکە بگۆڕین و بەمجۆرە کاتێکی زۆرمان بۆ دەگەڕێتەوە.
هەرچەندە لەو دەچێت چاوەڕوانییەکەمان ناکام بمێنێتەوە و فایەرفۆکس زمانی کوردی نەخاتە نێو زمانەکانی ناو لیستی character Encoding، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە گەرانەوە بۆ کارە جوانەکەی کوردئایتیگروپ و کەسانی تر، ئەوا ئەوڕۆکە لە گۆڕانکارییەکانی فایەرفۆکسدا ئێمەش لە شتێك بەهرەمەند دەبین کە لەسەروە باسم لێوەکرد.