تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

cms

هێمن

هێمن

بڵاوکراوەتەوە

2008/01/08

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔2۔ )

ئەم کاتەتان باش
ئازیزان، پرسیارێکم لەسەر cms هەیە، ئەگەر بتوانن کۆمەکم بکەن.
دەمەوێت cms بەکار بهێنم بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی سایتی "ماڵێک لە ئاسمان"، پێشنیاری joomla یان بۆ کردووم، بەڵام تا ئێستا نەمتوانیوە template ێکی ڕاست بۆ چەپ (RTL)ی بۆ دابمەزرێنم، لە سەرەتادا وام زانی گرفتەکە لەوەدایە کە template ەکان لەگەڵ ئەم وەشانە تازەیەیدا کار ناکەن، بەڵام یەکێک لە کۆنەکانیشم تاقی کردەوە، هەر نەگەیشتمە ئەنجام لەگەڵیدا.
پرسیارەکەم ئەوەیە:
1. هەر لەگەڵ joomla هەوڵ بدەم یان cms ێکی تر هەیە کە ئاسانتر لەگەڵ نووسینی کوردیدا دەگونجێت؟
2. ئەگەر خۆم بتوانم ئەوەی پێویتستمە بەphp وsql دابڕێژم، باشتر نییە؟ یان چی cms لە کیس دەچێت؟

پێشوەخت زۆر سوپاس بۆ هاریکاریتان.
هێمن

سڵاو کاک هێمن،
جوملە زۆر باشە، چوارچێوەکەی خۆت دەتوانیت دابڕێژیت. کاک کامەران ئەم ئەزیەتەی کێشاوە، لەوانەیە بتوانیت سوودی لێوەربگریت:
http://joomlacode.org/gf/project/kurdish/frs/

cms ی تریش زۆرن، هاوڕێیانی وێبچن چەند کارێکی جوانییان نووسیوە:
http://www.webchin.org/Meko/18.html

ئەگەر خۆم بتوانم ئەوەی پێویتستمە بەphp وsql دابڕێژم، باشتر نییە؟
باوەڕناکەم باشتربێت، چونکە کاتێکی زۆر دەکوژێت. هەرچەندە زۆریشی لێ فێردەبیت.

هەرچەندە بەڕای من http://drupal.org/ لە زۆربەی cms ـەکان بەهێزترە، بەڵام فێربوونیی زۆر ئاسان نییە. کوردئایتیگرووپیش ئەمەیان بەکاردەهێنێت. بەپێی توانا دەتوانم وەڵامی پرسیارەکانت بدەمەوە ئەگەر ڕات کەوتە سەر ئەمەیان.

Drupal لە داهاتوو گرنگتریش دەبێت. ئێستا خۆم خەریکی ماڵپەڕی پۆستەی هۆڵەندم بەم cms ـە.

ئەم کاتەتان باش،
زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەتان کاک بەردەقانی،
سەیری ئەو لینکانە دەکەم، دەربارەی Drupal یش دەخوێنمەوە و بڕیار لەسەر یەکێکیان دەدەم.

دیسانەوە سوپاس.
هێمن عومه‌ر