تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

HP چیتر ویندۆزی مۆبایل بەکارنابات لە مۆبایلەکانیدا

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2010/07/26

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

مایکرۆسۆفت پێشتر ڕایگەیاندبوو کە کۆمپانیای HP یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە مۆبایل بە Windows Mobile 7 ەوەبخاتە بازاڕەکان بەڵام لە لێداونێکی کۆمپانیای HP دا هاتووە کە ئەوان پاشگەزبوونەتەوە لەو بڕیارەو لەبری ئەوە هەموو تواناکانیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی پەرە بە سیستەمێکی تایبەت بەخۆیان بدەن بەناوی Webos.

ئەم لێدوانەی HP وای لەمایکرۆسۆفت کرد کە لە لێدوانێکی خۆیان کە پێشتر دابوویان پاشگەزببنەوە. بە گوێرەی لێدوانەکەی مایکرۆسۆفت بڕیار بووە کە هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی Dell,Asus,HTC,Samsung,LG مۆبایل بە Windows Mobile 7 ەوە بخەنە بازاڕ.

بۆچوونەکان

ویندۆز مۆبایل نزیکەی 6% بازاڕیش نییە، ئەوە LG و Samsung یش کردیان بە ئەندرۆید.

ببورن ئەمە سەرچاوەی هەواڵەکەیە
http://www.idg.se/2.1085/1.332006/hp-lagger-ned-planer-pa-windows-phone-7

Windows Phone 7
نەک لە ویندۆز فۆن بگرە لە ویندۆز ٧یش هەر پەشیمان بووەوە بۆ سلەیتەکەی کە وا بڕیاری بوو ئەم کاتانە بکەوتایەتە بازارەوە:http://www.kurditgroup.org/node/12597
من زۆر بەو Slateـە سەرسام بووم، بەڵام هەر پێش ئەوەی بکەوێتە بازارەوە لێی پەشیمان بوومەوە بەهۆی MeeGo و ئەو پاڵپشتییە گەورەیەی لە پشت میگۆوەیە. ئەم Slateـە وا بڕیارە بەس بۆ Enterprise بێت، دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ئێچ پی سلەیتێکی WebOS دروست بکات.

زۆر زەحمەتە مایکرۆسۆفت لە بازاڕی مۆبایل بتوانێت هیچی وای بۆ بکرێت، ڕکابەرییەکە زۆر بەهێز و ئاڵۆز بووە. http://www.youtube.com/watch?v=ffsMteF6Ktk
:)
دوو مۆبایلی دروست کرد بە ناوی Kin ٥٠٠ Preorderی بۆ کرابوو لەکاتێکا بۆ ئایفۆن ٦٠٠٠٠٠ بوو :)