تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

مایکرۆسۆفت Adobe دەکڕێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

[b]مایکرۆسۆفت و Adobe یەکدەگرن دژی Apple. [/b]
[url=http://bits.blogs.nytimes.com/2010/10/07/microsoft-and-adobe-chiefs-meet-to-discuss-partnerships/] نیوۆرک تایمز[/url] بڵاوی کردۆتەوە کەوا Steve Ballmer بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت لەگەڵ Shantanu Narayen ی Adobe کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی یەکبگرن دژی کۆمپانیای ئەپڵ.
هەردوو کۆمپانیا هەست دەکەن کەلەلایەن ئەپڵەوە فشاری زۆریان کراوەتە سەر بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەپڵ ڕێگەی نەدا بە Adobe فلاش لە ئایفۆندا و ئایپاد و بەرهەمەکانی داجێگەی ببێتەوە .
هەرچەندە ئەپڵ لە هەردوو بواری بەکارهێنەران و پسپۆڕەکانەوە لە ڕیزی پێشەوەیە لە بازاڕەکانی مۆبایل دا ، بەڵام شرۆڤەکەران پێشبینی دەکەن گەر مایکرۆسۆفت Adobe بکڕیت ئەوا ئەمانیش لە لیستەکەدا پلەی دووەم بۆخۆیان داگیردەکەن ، چونکە مایکرۆسۆفت لەماوەیەکی نزیکدا Windows Phone 7 دەخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت پێشوازییەکی باشی لێبکرێت.
هەوروەها یەکگرتنی مایکرۆسۆفت و Adobe ئاسانکارییەکی باش دەبێت بۆ پرۆگرامەکان و پێشخەرەکان.
مایکرۆسۆفت نکوڵی کردووە لەو بڕەپارەیەی کە بەنیازە تەرخانی بکات بۆ کڕینی Adobe ، بەڵام بەپێی نیوۆرک تایمز و بەرپرسان لە Adobe ، بەڕێوەبەرانی هەردوو کۆمپانیا کۆبونەوەیان ئەنجام داوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئەم یەککگرتنە ، گفتوگۆکان زیاتر دەربارەی Adobe Flash بووە ، بەڵام کڕینی هەموو Adobe تەوەرێکی تری باسەکەیان بووە.
شایانی باسە لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەم زانیارییە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ، پشکەکانی Adobe لە بازاڕی بۆرسەدا بە ڕێژەی ١١،٥% بەرزبۆتەوە.

بۆچوونەکان

هەرچەندە ئەپڵ لە هەردوو بواری بەکارهێنەران و پسپۆڕەکانەوە لە ڕیزی پێشەوەیە لە بازاڕەکانی مۆبایل دا ، بەڵام شرۆڤەکەران پێشبینی دەکەن گەر مایکرۆسۆفت Adboe

ئەم Adboe بکە بە Adobe

----
چونکە مایکرۆسۆفت لەماوەیەکی نزیکدا Windosw Phone 7 دەخاتە بازاڕەوە، چاوەڕوان دەکرێت پێشوازییەکی باشی لێبکرێت.

ئەم Windosw بکە بە Windows
--------
پشکەکانی Adboe لە بازاڕی بۆرسەدا بە ڕێژەی ١١،٥% بەرزبۆتەوە.

ئەم Adboe بکە بە Adobe
----------------------------------------
ئەوە چیت کردووە مامە زاندی؟ ئەوەندە سەرقاڵیت

دەست خۆش کاک بۆ هەواڵەکە
بژیت

ئێستا ئەپڵ ڕێ بە ئەدۆب و هەموو ئەوانەی تریش ئەیات کە پڕۆگرام بۆ iOS دروست بکەن.
من ئەمەم وا بیست کە مایکرۆسۆفت شتێکی باش ئەکات ئەگەر ئەدۆب بکڕێت و فلاش لە هەموو سیستەمەکانی مۆبایل بسێنێتەوە و تەنها بۆ سیستەمەکەی خۆی دابنێت windows phone.

دەستاخۆش بێت ، تا گەر لە نوسینی ڕستە کوردیەکانیش هەڵەی وشەیی و ڕێزمانیتان بینی ، چاوپۆشی مەکەن ، ئێستا چاکیان دەکەم.
بەڵێ ، لەدوا ڕستەی نوسین بووم ، بردمیان ، بواری پێاچوونەوەم نەبوو.

سەرکەوتوبن