سکایپ بۆ ئامێرەكانی ئەندرۆید
لەدوای iOS ،سکایپ ئێستا بەردەستە بۆ سەکۆیەکانی ئەندرۆید Android ،بەڵام تەنها بۆ ئەو ئامێرانەی ئەندرۆید کە وەشانی ٢.١ یان بەرزتریان لەسەر دامەزراوە.
لە سیستەمی ئەندرۆید ڕێگا بە بەکارهێنەرانی دەدات بۆ پەیوەندی کردنی خۆڕایی لە سکایپ-بۆ-سکایپ، هەروەها ناردن و وەرگرتنی پەیامی دەستبەجێ IM بەخۆڕایی.
بە پێوەری سکایپ ڕێژەی پەیوەندییەکان بۆ مۆبایل دەژمێردرێن، هاوکات لەسەر هەردوو جۆری Wi-Fi و 3G کار دەکەن. ئەگەر تۆ پێشتر هەژماری سکایپت هەبووە ئەوا دەتوانیت بگەیت بە لیستی بەکارهێنەرانت و هاوڕێیانت لەسەر ئامێری ئەندرۆید پاش چوونە ژوورەوەت.
سکایپ بۆ ئایفۆن کە لە ئاداری ٢٠١٠ دەرچوو بەیەكێك لە [url=http://mashable.com/2010/06/03/skype-iphone-app-million/]سەرکەوتووترین نەرمەواڵەکان[/url] دادەنرێت لەسەر سەکۆی iOS .
شارەزایان وای بۆدەچن کە سکایپ لەسەر سەکۆی ئەندرۆیدیش بەم جۆرە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن [url=http://www.skype.com/intl/en-us/get-skype/on-your-mobile/skype-mobile/]لێرە[/url] سکایپ دابگرن بۆ ئامێرەکانیان یان لە [url=http://www.android.com/market/#app=com.wsl.CardioTrainer]مارکێتەكانی ئەندرۆید[/url].
سەرچاوە : http://edition.cnn.com

بۆچوونەکان
دەستخۆش بۆ ئەم هەواڵە. تکام وایە پەلە نەکەیت لە وەرگێڕاندا، مەرج نییە ئەوەی نووسراوە دەقاودەق بێت لەگەڵ کوردییەکە.
هەر بژیت.
سڵاو پێم وایە مەبەستی سەردێری هەواڵەکەیە ، ویستم وشەی " ئێستا" کە لابەرم ، بەڵام پێم باش نەبوو گۆڕانکاری لە سەردێر دا بکەم.
دەکرا بێ ئێستاکەش .
سکایپ بۆ ئەندرۆید یا سکایپ بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید ، هەر دەگونجێت.
کاک Kurdish EAgle نوسین و وەرگێڕانەکانت زۆر جوانن ، بەڵام هەوڵبدە سەردێڕەکان بگۆڕە بەشیوەیەک کە خوێنەر ڕاستەوخۆ تێبگات یاخود سەرنجی ڕاکێشی بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەت.
بەچاوان!