تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەستەر کورتکەرەوەی گووگڵ !!

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2010/10/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

 

ناونیشانی ماڵپەر و پەڕگەكانی وێب زیاتر درێژن .تەنانەت شێوە ئاساییەکە درێژ دیارە بۆ ئەم چەرخەی ئێستا کە بەکارهێنەرانی [url=www.twitter.com]twitter[/url] و پەیامە کورتەکانن ،هەموو پیتێك دەژمێردرێت کاتێك تۆ تەنها ١٤٠ پیتت هەیە .

هیوایەکی تر لە گووگڵەوە کورت کردنەوەی ئەم ناونیشانانەیە کە لەشێوەی بەستەر خۆیان دەنوێنن .کورت کردنەوەی لەگەڵ [color=blue]Goo.gl[/color] کە ئێستا بەردەستە و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لێرەوە:
http://goo.gl

Goo.gl لەسەرەتادا گووگڵ تەنها بۆ ناونیشانەکانی خۆی دایهێنا .وەكو Google News یاخود Google Maps ...هتد

بەڵام Goo.gl ی نوێ بەستەرەکەت بۆ کورت دەکاتەوە و بۆت پاشكەوت دەکات بۆ ئەوەی دواتر سوودی لێ وەرگریت یاخود ئاڵوگۆڕی بکەیت لەگەڵ هاوڕێكانت.

تایبەتمەندییەکی تری گرنگی ئەم خزمەتگوزارییە ئەوەیە کە ڕێگە با ناونیشانێك نادات کە کورت بێتەوە و بێتە ڕیزی خزمەتگوزارییەکە کە ڤایرۆس و ماڵوێری ..یاخود هەر ماڵپەرێكی تری خراپ (وەكو پەڕەی دروستکراو و ماڵپەرەکانی بواری هاک).

سەرچاوە : http://edition.cnn.com

بۆچوونەکان

دەستخۆش، من هەر tinyurl.com بەکاردەهێنا بۆ چەندین ساڵە، بەڵام ئەمەی گووگڵیش لەپاڵ ئەودا هەر زۆر باشە.
تێبینی: ئەگەر بەردەقانی ناوەکەت بخاتە نێو نوسەرانەوە زۆر باشە، چیتر هەواڵەکانت چاوەڕێی ڕێگەپێدان نەبێت.

سوپاس كاك سیا ،ڕاستە tinyurl.com لەم بوارەدا زۆر بەهێزە ..وە هەروەها http://bit.ly/ بەهێزە و بەکارهێنەرانی twitter ئەم جۆرەیان بەکاردێنن کە ڕێگە دەدات بۆ گەڕان لە بەستەرە تۆمار کراوەکان..بەڵام ئێستا twiiter تەنها بۆ خزمەتگوزارییەکانی خۆی http://t.co/ بەکاردێنێت.

بۆ تێبینیەکەت ..منیش چاوەڕێم کاک بەردەقانی بمخاتە نێو نوسەرانەوە مەمنونی دەبم ..چونکە بەڕاستی زۆر ناخۆشە زۆر جار هەواڵەکە گەرما و گەرمییەکەی نامێنێ .

سوپاس

ده‌ستی هه‌ردووکتان خۆش بێ. بێ گومان جێگای ده‌ستخۆشییه‌ که‌ که‌سێکی وه‌ک جه‌نابت بتوانی یارمه‌تی ئه‌م گرووپه‌ بده‌ی و ببی به‌ یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی نووسه‌ری. من دڵنیام به‌ زانیارییه‌ که‌ جه‌نابت هه‌ته‌ و له‌و بواره‌شدا خوێندنت هه‌یه‌، ده‌توانی یه‌کێک له‌ چالاکانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بی. سه‌رکه‌وتوو بی.

سوپاس کاك حامید بۆ ووتەکانت
بەدڵنیاییەوە تاکە ئامانج لێرەدا خزمەت کردنە ئینجا چ من چ تۆ چ هەر ئەندامێكی KIG

بژین