گەردیلەیەک ٢٥ ساڵە لۆگۆی گـــوگڵە
ئەمڕۆ ٤ی سێبتەمبەر هاوکاتە لەگەل بیست وپێنجەمین ساڵیادی ئاشکراکردنی گەردیلەی تایبەت " Fullerenes"ە، بەم بۆنەیەوە گوگڵ لۆگۆی لاپەڕەی سەرەکی خۆی بەشێوەیەکی ئەندازیاری لە ئەم گەردیلەیەوە وەرگرتووە.
تایبەتمەندی لۆگۆی گوگڵ بۆ ئەم گەردیلە نیشانی دەدات بۆ گرنگی دۆزینەوەیەتی کە ٢٥ساڵ پێش ئێستاکە ڕووماڵکراوە.
لەنیشانەکانی لۆگۆی ٤ی سێبتەمبەر گەورەترین بزوێنەری گەڕانی جیهان دوو پیتی"o"یە کە لەشێوەی ئەم گەردیلە دەرهێنراوە، کە بەشێوە ئەندازیارییەکەی وەک تۆپێکی فوتباڵە.
هارولد کرتو، جیمز هیس، شان یان برایان، رابرت کرول ، ریچار ئەسمالی، گەردیلەی " Fullerene"یان C60 لە ساڵی ١٩٨٥ دۆزیوەتەوە، بەبۆنەی ئەم دۆزینەوە گەورەیەوە، کرول ، کرتو، ئەسمالی لە ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بەدەستهێناوە.
گرنگی ئەم دۆزینەوە لەئەوەدایە کە ئەم گەردیلە بەرگری زۆر دەکات لەبەرامبەر گەرماو وەگرتنی، بەتایبەت لە توێژینەوەکانی تایبەت بە گەردوونی بەشێوەیەکی گرنگ جوڵە دەکات.
گەردیلەی " Fullerene" کە چەند شێوەیەکی ئەتۆمی کاربۆنی هەیە درێژییەکەی تەنها یەک نانۆمەترە.
پزیشکان دەتوانن لە ئەم گەردیلەیە لە بۆماوەی دەرمان سوود وەربگرن.
گەردیلەکانی فولێرن، شێوەی ڕێکخراوی بە تۆپێک دەچێت بەم هۆیەوە بوو لە سەرەتای دۆزینەوەیدا بە تۆپی فوتباڵیان پێدەگوت.
گەردیلەکانی فولێرن، لەبەرامبەر پلەی گەرماو پەستانی ژینگەیی توانایەکی بەرزی هەیە. بەبوونی ئەمە لەچاو شێوە کاربۆنییەکانی تردا وەک گرافیت و ئەڵماس وزەی ئەوانە بەرامبەر بەئەم گەردیلەیە ئەوەندە سوودبەخش نیە.
ئەمڕۆ گوگڵ بۆ تەرخانکردنی لۆگۆی خۆی بۆ ئەم گەردیەلە، فولێرن لەساڵیادی ٢٥ ساڵەیدا بەتەواوی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە بچوکترین شوێنی ئەم جیهانەدا بناسینێت.
