کۆمپیوتەری ساوپەردە(touch screen) بە 35 دۆلار
وا بڕیارەحکومەتی هیندستان کە جۆرە کۆمپیوتەرێک بەرهەمبێنێت کە نرخەکەی تەنها 35 دۆلاری ئەمریکی بێت. چەند تایبەتمەندیەکی ئەو ئامێرە کە باسکراوە ئەوەیە کە سیستەمی کارگێڕیەکەی لینوکسە کە بێگومان ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە بتوانرێت کۆمپیوتەرێک بەو نرخەهەرزانە دەستەبەربکرێت.
وەزیری گەشپێدانی توانا مرۆیەکانی ئەو ووڵاتە ڕوونی کردەوە کە نرخی هەموو پارچەکان(تەختەی سەرەکی، چارەسەرکەر، چیپەکەی و بیرگەکەی وەهەروەها سیستەمی پەیوەندەیکردنی) دەگاتە 35 دۆلار.
