نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ کۆمپانیای [url=http://www.apple.com/ipodtouch/features/facetime.html]Apple[/url] جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو.
ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە قەبارەی ٩٦٠x٤٨٠ پیکسلە ، هەواڵیکی دڵخۆشکەری تر لەم ئایپۆدەدا ، بەکارهینەرانی دەتوانن گفتوگۆی ڤیدیۆی ئەنجام بدەن لەگەڵ یەکتری و بەکارهێنەرانی iPhone 4 دا ، گفتوگۆکان بەیارمەتی WiFi و تەکنلۆژیایەکی تایبەت بە Apple خۆی کە پێی دەوترێت "FaceTime" ، وە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە پێوستی نە بەژمارەی تەلەفۆن و نە هەژمار و Apple ID هەیە.
هەوەرها ئەم ئایپۆدە دووکامیرای هەیە کە دەتوانرێت لە پێش لە پشتەوە وێنەو فیلیمی پێ بگیرێت بە باشترین جۆرایەتی تا 720p .وە دیزاینێکی چوانی هەیە و لە Phone 4 تەنکترە و تەنیا ٧،٢ ملیمەترە.
قەبارەی بچوکی ئەم ئایپۆدە ٨ گیگابایتە ، بەڵام دەتوانرێت قەبارەی ٣٢ وە ٦٤ گیگابایتیشی بکڕرێت.
دەتوانن لە زانیاری زیاتر تەماشای بکەن لە مالپەڕی YouTube.
نرخەکانیش دەگۆڕێن بە پێی گەورەی قەبارەی پەپکەی ڕەق HD .
8GB $229
32GB $299
64GB $399

بۆچوونەکان
به‌ڕاستی شتێکی جوان و پێشکه‌وتووه. ههرزانییهکهشی له‌چاو
ئه‌و هه‌موو باشییهیدا !.. .به‌س له کوردستان پیاو ناوێرێت بیکڕێت
.. ئه‌گه‌ر شاره‌زا بن له سلێمانی هه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و نرخانه‌دا؟ ;)
ده‌ست خۆش كاك زاندی بۆ هه‌واڵه‌که.
هاوڕێیان IPAD و IPhone هه‌ردووکیان هه‌یه و ده‌ستکردی ڕه‌سه‌نی Apple داواکراون ..به‌س وه‌ك هه‌میشه له سلێمانی گرانتره ..له هه‌ولێر IPAD به 800 دۆلار هه‌یه ..به‌ڵام له سلێمانی له‌سه‌رو 1000 دۆلاره‌وه‌یه ..ئیتر به‌م جۆره‌یه.