تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

فیلمی 3D ئاڤاتار لەماڵان نیشاندەدرێت

سوارە

سوارە

بڵاوکراوەتەوە

2010/09/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

بڕیارە وەشانێکی سێ دووری"3D" فیلمی ئەڤاتار بەناونیشانی یەکەم فیلم کە بەشێوەی سێ دووری لەکەناڵەکانی پەخشکردن بۆ ماڵان پەخشکراوە نیشان بدرێت، تا مانگی دیسمەبەر بڵاودەکرێتەوە.
ئەم وەشانە لەسەر "دی‌ڤی‌دی"ەکانی بلو-ری بڵاودەکرێتەوەو تەنها لە تەلەفزیۆنەکانی تایبەت بە نیشاندانی سێ دووری کەلەلاین کۆمپانیای پاناسۆنیک دروست دەکرێت نیشاندەدرێت.
کۆمپانیای پاناسۆنیک لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: ئەم فیلمە تەنها بۆ ئەو کەسانە شیاوی نیشاندانە کە تەلەفزیۆنی سێ دووری 3D Viera پاناسۆنیکیان کڕیوە. هەواداران بۆ بینینی فیلمەکە بەشێوەی سێ دووری دەبێت ئەو ئامێرە تایبەت بەو کارە بکڕن.
تا ئێستاکە لەم بارەیەوە هەواڵی زیاتر بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەوەش ڕاگەیەنراوە کە ئەو کەسانەی ئەم تەلەفزیۆنە سێ دووریانە دەکڕن ئەوا دی‌ڤی‌دی تایبەت بەم فیلمە سێ دووریە لەگەڵێدا بە خۆڕایی وەردەگرن.

سەرچاوە:itiran

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک سوارە!
بەڕێز ، لەکاتی هەواڵ وەگێڕان و نوسین دەتوانی پشت بە فەرهەنگی http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng ببەستیت ، فەرهەنەگەکە ئێستا لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەفەرمی ناسراوەو لەم دوا کاری پێدەکرێت.
بێگومان هەمو تەلەفزیۆنێکی 3D ئەمڕۆ بێ چاویلەکەی تایبەت تەماشا ناکرێت ، ئەوەش هۆکارێکە کە خەڵکیکی زۆر چاوەڕێ دەکەن دوو بۆ سێ ساڵیتر کاتی ئەوەیە تەلەفزیۆن بکەن بە ٣دی.

هیوای بەردەوامی سەرکەوتنت بۆ دەخوازین.

سوپاس کاک زەندی
بەدڵنیایی لەسەرەتایی دامەزراندی زکورد کە ساڵی ٢٠٠٣یە ئاگاداری پرۆژەو کارەکانم کەلەو ماڵپەڕەدا بڵادەکرێتەوە.
سوپاس بۆ خوا کە حکومەتی هەرێم خەریکە چاوکراوە دەبێت لەبەرامبەر تەکنەلۆژیادا.

لەگەڵ ڕێزم

ده‌ست خۆش بۆ هه‌واڵه‌كه‌.
وه‌ك كاك زاندی ووتی ته‌له‌فزیۆنێكی 3d به‌بێ چاویلکه‌ی 3d سوودی نییه‌ ..چاویلکه‌که‌ش نرخی نزیکه‌ی نرخی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌یه‌..ئیتر ئه‌مه‌ چۆن ئه‌بێ نازانم!!