زیاتر له‌یه‌ك ملیۆن (ئایفۆن 4) له‌یه‌ك ڕۆژدا ده‌فرۆشرێت
كۆمپانیای (ئه‌پڵ) كه‌یه‌كێكه له‌كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ته‌كنۆلۆژی، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی لهئامێرهكاندا، له‌نوێترین به‌رهه‌میدا، توانیی زۆرترین ڕێژەی فرۆشتن له‌بواری به‌كارهێنانی ئامێری (ئایفۆن 4)دا به‌ده‌ستبهێنێت.
(ستیڤ جۆبس) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕاگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان له‌دوای ده‌رچوونی ئامێری نوێی مۆبایلی ( ئایفۆن 4) له‌یه‌ك ڕۆژدا، زیاد لهمیلۆنێك ئامێری ( ئایفۆن 4)ی فرۆشتووه.
ڕوونیشكرده‌وه، ئامێره نوێیه‌كه به‌یه‌كێك له‌ئامێره سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت له‌مێژووی كۆمپانیای ئه‌پڵدا، داوای لێبووردنیشی له‌به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره نوێیه كرد، كهههڵه له‌تۆڕی مۆبایله‌كه‌دا دروستبووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه لهمۆبایلهكهدا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاودێرانی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره نوێیه، به‌مزووانه هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ده‌ن كه به‌هۆی سیستمی (ئای ئۆ ئێس 4) دروستبووه.
