تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دابەشکردنێکی لینوکسی پڕ کون و کەلەبەر

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/03

دۆخی بوچوون

بۆچوونی نییە

 

ئەگەرچی لینوکس بەوە ناسراو کە پتەوپارێزراوە لە کارەکانیدا بەڵام Damn Vulnerable Linux ئەو لینوکسەیە کە هەرچی پرۆگرامی هاککراووشکێنراو هەیە لەخۆی گرتووە. ئەم وەشانە بۆ ئەوە دروستنەکراوە لەسەر کۆمپیوتەری ئاسایی کاری پێبکەیت بەڵکو بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی دەربارەی ئەو کون و کەلەبەرانەی تێیدان. ئەگەر دەتەوێت ئەم وەشانە تاقی بکەیتەوە ئەوا باشتر وایە لە پرۆگرامی Virtual machine یان هاوشێوەی ئەو تاقیبکەرەوە. پرۆگرامەکانی ئەو دابەشکردنە بریتین لەو وەشانە کۆنانەی کە شکاندنیان ئاسانە وەکو Apache, MySQL, PHP, and FTP and SSH daemons. وەهەروەها هەموو ئەو ئامرازانەی تر کە پێویستن بۆ دەستتێوەردان وەکو including GCC, GDB, NASM, strace, ELF Shell, DDD, LDasm, LIDa.

لێرە دەتوانیت DVL دابگریت
http://www.damnvulnerablelinux.org/