تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Windows 8.1 وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

مایکرۆسۆفت ڕۆژی ١٧/١٠ بە فەرمی وەشانێکی نوێی ویندۆزی وەشاند لە ڕێگەی نوێکردنەوەی ویندۆز (Windows Update) بۆیە هەموو بەکارهێنەرانی ویندۆز ٨ دەتوانن بەخۆڕایی ویندۆزەکانیان بەرزبکەنەوە.
لەم وەشانەدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری چاکسازی کراوە، هەندێکیان بەرچاو و چەند گۆڕانکاریەکی شاراوەش کراوە، بەرچاوترینیان دوگمەی Start.
هەروەها پشتگیری مۆنتۆری 4K یەکێکە لەگۆڕانکاریەکان، چونکە پێشتر پیکسەلەکان تەنیا ١٥٠% بوون، بەڵام گۆڕاوە بۆ ٢٠٠%.
پشتگیری پرینتەری 3D و باشترکردنی گەڕان و فراوانکردنی پشتگیری Skye Drive و باشترکردنی کۆنترۆڵ پانێل و Windows Store ئەنجامدراوە.
بەکارهێنەرانی ویندۆز ٧ و ٨ دەتوانن بەخۆڕایی لە ڕێگەی Windosw Store وە ویندۆزەکانیان Upgrade بکەن، بەڵام ویندۆز ڤیستا و XP ئەبێ فۆرماتی ویندۆزبکەن، وە بەخۆڕاییش نیە بۆ ئەم دوو وەشانەی ویندۆز ، دەبێ نرخی ١٢٠ دۆلار و ٢٠٠ دۆلار بدەن بۆ هەریەک لە ویندۆزەکانی Windows 8.1 وە Wimdows 8.1 Pro.
بۆ بینینی گۆڕانکاریەکان دەتوانن تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خـوارەوە بکـــەن.
[youtube]6QGrv7JbzjU[/youtube]

بۆچوونەکان

دەستت خۆش
ئەوە خۆ وەشانى

دەست خۆش
ئەوە خۆ وەشانی! :)

من پێشتر نوسخەی پڕۆی ویندۆز هەشتم دابەزاندووە زۆرباشە، بەڵام تاكە گرفتی من ئەوەیە كە نوسخەی پروتابڵی بەرنامەی ئەدۆبی پریمێر ناكاتەوە كە پێشتر لەسەر وێندۆز حەوت بەبێ كێشە دەكرایەوە، ئەگەر كەسێك شارەزایی هەیە مەمنون دەبم لەوبارەیەوە زانیاریم پێبدات، یان ئایا لەسەر نوسخەی ئینتەر پرێسیش هەر بەو شێوەیە ناكرێتەوە؟ چونكە كارم بە ئەدۆبی پریمێرە و لەهەمانكاتیشدا حەزدەكەم تەنها نوسخەی پروتابڵی دابەزێنم.