تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Whats App کێشەی بۆ دروستبوو

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/02/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

دوای ئەوەی خزمەتگوزاری پەیامناردن Whats App لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووە لەلایەن فەیسبووکەوە کڕدرا بە بڕی ١٩ ملیاردۆلار، هەنووکە لە دوێنێ شەممەوە بەکارهێنەرانی تووشی کێشە بوون و ناتوانن پەیامەکانیان بنێرن.
ئەم کێشەیەش بۆ چەند کاژێریک بەردوام بووە و هەژماری فەرمی Whats App لە توویتەر ئەم هەواڵەیان پشتراسکردۆتەوە و داوای لێبوردنیان لە بەکارهێنەران کردووە.
هۆکاری کێشەکەش ڕاوەستانی سێرڤەری وەتس ئەپ بووە بۆ ماوەیەک، ئەوەش لەبەر ئەوە ڕوویداوە کە لەدوای بڕیاری فرۆشتنی Whats App لە لایەن بەڕیوەبەری خزمەتگوزاریەکە Jon Koum بە فەیسبووک، ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لەبەکارهێنەرانی فەیسبووک دەستیانکردووە بەداگرتنی بەرنامەی وەتس ئەپ، ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ڕایەڵەکەیان بەرگەی ئەو لێشاوە نەگرێت و بۆ ماوەیەک ڕابوەستێت.
شایانی باسە Whats App خزمەتگوزاریەکی ناردنی کورتە نامەو و وێنەو ڤیدیۆیە کە بەکارهێنارانی دەتوانن وەکو ئاپێک دایبگرنە ناو مۆبایلەکانیان و پەیوەندی بکەن بە هاوڕێکانیانەوە زۆر بەشێوەیەکی خێرا و بەخۆڕایی.

بۆچوونەکان

باشە ئەتوانی بە بەکرهێنانی ئەم ئەپلیکەیشنە بە فری کورتە نامە بنێری بۆ مۆبایلەکانی ئاسیا و زەین و کۆڕەک کە ئەمنە تۆڕی مۆبایلەکانی عێراقن بە مەرجەی کەسی بەرمبەر مۆبایلەکەی ئینتەرنێتی لەسەر نەبێ ئایا ئەو کەسە ئەتوانێ کورتە نامەکانی تۆی بە دەست بگات؟لەگەڵ ڕێزم.

بەڵێ، بەڕێزم ئەوە SMS ناردن نییە، هەر پرۆگرامەکە دەکەیتەوە، ئیتر دەتوانی وەکو چات بینێرێت، دەتوانی وێنەو ڤیدیۆش بنێریت بەخۆڕایی، بەڵام دەبێت مۆبایلەکەت هێڵی ئنیتەرنێتی هەبێت.
ئەم خزمەتگوزارییە لەڕێگەی هێڵی ئینتەرنێتەوەیە و لەسەر تۆڕی ئاسیا سێڵ نییە بۆیە پەیوەندی بەوانەوە نییە.