تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Thunderbolt چییە؟

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/07/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دەرگەیەکی (پۆرت) نوێیە بۆ گواستنەوەی داتا لە کۆمپیوتەرەوە بۆ یەکە دەرەکەییەکان بە تەکنەلۆجیایەکی نوێ و خێراییەکی بێ وێنە، بێگومان ئەم دەرگەیە بەیارمەتی کابڵێکی نوێ سودی لێوەردەگیرێت کە دەبەسترێت لەنێوان کۆمپیوتەر و یەکە دەرەکیییەکان.

ئێستا کۆمپیوتەرە نوێیەکانی ئەپڵ ئەم پۆرتەیان لەخۆ گرتووەکە سود لە تەکنەلۆجیای I/O وەردەگرێت و پشتگیری مۆنیتۆرە گەورە پیکسلەکان دەکات.

ئەم پۆرتە نوێیە بە تەکنەلۆجیای ئاییندە هەژماردەکرێت و بریتییە لەکۆکردنەوەی هەموان لەیەکدا، ئەگەر بەراوردی بکەین لەگەڵ USB2.0 دا، جیاوازییەکەیان وەکو جیاوازی نێوان فلوپ دیسکێک و USB2.0 وە.

[img]http://i47.tinypic.com/34t5xj4.jpg[/img]

Thunderboltلەسەر دوو بنچینەی جیاواز دامەزراوە، PCI Express وە DisplayPort ، ئەم پۆرتە نوێیە ستاندارتێکی نوێی لەخێرایی گواستنەوەدا تۆمارکردووە،

PCI Express ئەمەشیان تەکنەلۆجیایەکە داتاکان زۆر بەخێرایی دەگوازێتەوە بۆ نمونە، پەپکەڕەقەی دەرەکی و RAID و ئامێری ڤیدیۆ ئەبەستیت بەیەکەوە بۆ گواستنەوەی داتا، هەروەها ئەم پۆرتە بڕی ١٠ وات وزەی کارەبای زیادە دەدات.

[img]http://i49.tinypic.com/oh0pkz.jpg[/img]

بە وتەی ئەپڵ ئەمە یەکەمین جارە کابڵی لەم جۆرە دروستبکرێت ئەوهەموو بوارەی هەبێت بۆ گواستنەوە، بەواتەیەکی تر Thundebolt تەنیا کابڵێک نییە کەلە یەکەخێراکان ببەسترێت، بەڵکو خۆی لەخودی خۆیدا یەکەیەکی خێرایە.

تەکنەلۆجیای I/O ئەتوانیت دوو کەناڵ بەیەکەوە ببەستێت بەخێرایی گواستنەوەی داتا ١٠ گیاگابیت لەچرکەیەکدا.

ئەم پۆرتە نوێیە ٢٠ قات خێراترە لە USB2.0 وە ١٢ قات خێراترە لە FireWire 800 .

[img]http://i50.tinypic.com/2j1jvv9.png[/img]

[b]بفـــەرمن بۆ بینی جۆری ئەم دەرگەو کابڵەو شێوازی کارکردنی لەم گرتە ڤیدیۆییەی لای خــوارەەوە:-[/b]

[youtube]gk69pCcVSSQ[/youtube]