تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

TEDxErbil 2012

Kurdish EAgle

Kurdish EAgle

بڵاوکراوەتەوە

2012/12/15

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

[b]TED[/b] ڕێکخراوێکی قازانج-نەویستە لەسەر بنەمای "بیرۆکەکان شایەنی دەربڕینن" دامەزراوە، کورتکراوەی Technology, Entertainment و Design ـە. وەکو دەبینن بڕبڕەیەکی بریتییە لە Technology, ئەویش بەستنی کۆنفرانسە بە شێوەی دەستە دەستە لە سەرانسەری جیهان، لە پایتەخت و شارەکان.
x لەدوای TED مانای ڕێکخستنی نێودەوڵەتییە، واتا وەکو TEDxBerlin, TEDxCairo, هەروەک ئەوەی ئەمڕۆ ١٥-١٢ لە هەولێر بەسترا TEDxErbil.

کۆمەڵێک کەسی دیار و بەتوانا لە بوارە جۆراوجۆرەکان ئامادەی بوون، چ وەکو قسەکەر چ وەکو جەماوەر و گوێگر. لەوانەش ئەندازیار خوسرەو جاف، هۆشیار عەلی (ناسراو بە هۆشیار و یەک ملیۆن مین)، سازان مەندەلاوی (ڕۆژنامەنووس)، بێری شەلماشی، نەریمان فڕۆکەوان (دروستکەری یەکەم فڕۆکەی کوردی)، کۆمەڵێکی تریش.
هەر یەکێک لەمانە باسی ئەزموونی سەرکەوتنەکانی خۆی یاخود بیرۆکەی بۆ داهاتوو دەکرد کە گۆڕان لە کۆمەڵگا یاخود ژیانی کۆمەڵێک مرۆڤ دروست بکا. یانیش بەهەر جۆرێک داهێنەری ئامرازێک/بیرێک بێت بۆ پێشخستن و چاکترکردنی ناوچەکە.
مەبەست لە نووسینی ئەم هەواڵە، پەیوەندی ئەزموون و بەرهەمی کوردئایتیگرووپە، ماوەیەک لەمەوپێش ئیمەیڵێکم بۆ کاک سەفین غەفوور (بەردەقانی) نارد سەبارەت بە ئامادەبوونی بەڕێزیان لەو کۆنفرانسە وەکو کوردئایتیگرووپ و باسکردنی هێنانەکایەی تەختەکلیلی کوردئایتیگرووپ و پەرەپێدان بە زمانی کوردی و ئایتی کوردی! بەڵام کاک سەفین بەهۆی کارەکەیە نەیدەتوانی بەروارێک دیاری بکا بۆ گەڕانەوە و ئامادەبوون.

[u][b]پرسیارەکە ئەوەیە؛[/b][/u] ئەگەر کاک سەفین یان کەسێکی تر لە ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی وەکو نوێنەری کوردئایتیگرووپ ئامادەبووبان، تەواوی ئەزموون و کۆششی کوردئایتیگرووپ ڕوونکرابایەوە و ئامانجەکانی داهاتووش باس کرابا، چی دەبوو؟
[b]-[/b] ئەگەر من ئەو کەسە بام و قسەم کردبا، کورتەی قسەکردنەکەم بەمجۆرە دەبوو: "١٢ ساڵ پێش ئێستا، نووسین بە کوردی لەسەر ئینتەرنێت و لەسەر نەرمەکاڵاکانی کۆمپیوتەر، کارێکی زۆر زۆر ئەستەم بوو تاکو خوێنەران بە ڕوونی نووسینی کوردی ببینن، یان دەبوو فۆنتەکانی عەلی و ..هتد بەکارببەن کە ئەمەش دەبوو هەموو ئەو کۆمپیوتەرانەی خوێنەری ئەو نووسینە دەبوون، دەبوو ئەو فۆنتەیان هەبایە، بە پێچەوانەوە تەنها نووسینێکی بزماری بێ مانا دەردەچوو کە کەس تێی نەدەگەیشت. ئەمە ڕێگایەک، ڕێگایەکی تر ئەوە بوو نووسینەکان لەسەر وێنە بنووسن و پاشان وێنەکان بار بکەن بۆ وێبگە و بلاگەکان. کە ئەمەش بارێکی زۆری دروست دەکرد، لەو کاتەدا سەفین غەفور لە گەشتێکی کورتی ٢٠ خولەکەی لە شەمەندەفەر، بیرۆکەی (چۆن کورد بە تەختەکلیلێکی سەرانسەری بتوانێ بنووسێ و بخوێنێتەوە) بنووسێت و بخوێنێتەوە؟ [i][1][/i]
ئێستا کە کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ ٢٠١٣ و ١٢ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژە ڕۆیشتووە، هەر بەکارهێنەرێکی کورد لەسەر کۆمپیوتەر و لە جیهانی ئینتەرنێت ئەگەر بنووسێ بەو تەختەکلیلە دەنووسێ، بەڕێزان "سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیرانی کوردستان، تەواوی وەزیر و پەرلەمانتار و وێبگەی فەرمی وەزارەت و دامودەزگا گەورە و بچووەکان، ڕێکخراو و گرووپەکان" ئەم تەختەکلیلە بەکار دەهێنن، تۆ جەنابی سەرۆکی فەرمانگەی ئایتی هەرێم کە ئەمڕۆ لێرە ئامادەبووی، تۆش ئەو تەختەکلیلە بەکاردێنی، فەرمانگەکەی بەڕێزتان هەر ئەو تەختەکلیلە بەکار دێنێت، تۆ بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران کە لێرە ئامادەی، تۆش و تەواوی وەزارەتەکانی هەرێم هەر ئەو تەختەکلیلە بەکاردێنن، بەڕێز ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، بەڕێزیشتان لێرە ئامادەن لە لاپەڕەی فەرمیتان لە فەیسبووک هەر ئەو تەختەکلیلە بەکاردێنن، هەموو ئەو نووسەر و ڕۆژنامەوانانەی لێرەن و لەدەرەوەی ئێرەن کاتێک بە کوردی دەنووسن ئەو تەختەکلیلە بەکاردێنن.
زۆربەتان لەوانەیە ناوی کوردئایتیگرووپ و هیچ ئەندامێکی ئەم گرووپەشتان نەبیستبێت، بەڵام ئەوەتا %٩٠ ـی زیاتر بەکارهێنەری یەکێک لە بەرهەمەکانی ئێمەیە. کوردئایتیگرووپ پڕۆژەی سەرانسەری زۆر زۆر گرنگتری هەیە ئەگەر پاڵپشتی بکرێت، کوردئایتیگرووپ گرووپێکی قازانج-نەویست بووە بەڵام خزمەت-بەخش بووە، ئەو پڕۆژانەی کوردئایتیگرووپ لە مێشکیدایە و لە بەرنامەی دایە، ئەگەر بهێنە جێبەجێکردن و بە ئەنجام بگەن. یەکەم ڕەوتی زمانی کوردی، دووەم ئایتی لای کورد و لە کوردستان، نیو سەدە زیاتر دەچێتە پێش، سوپاس بۆ گوێگرتنتان!"
ئەوە ئەمساڵ ڕۆی، مەقەدەر نەبێ لە TEDxErbil 2013 شتێک دەکەین لەو بارەیەوە :)

[b]پەراوێز:[/b]
- [i][1][/i] زانیاری ورد و تەواوم لەسەر سەرەتای دروستکردنی تەختەکلیلە نییە، ئەوەی لە یادم مابوو لەکاتی سەردانەی پێشووی کاک سەفین بۆ هەولێر بوو.

بۆچوونەکان

سڵاو و ڕێزم بۆ سەرجەم کارمەندانی کوردئایتیگرووپ. تەنها بەرهەمە کانی کوردئایتیگرووپ نیە کە بێ دەستخۆشی ماونەتەوە بەڵکو سەجەم هەوڵ و تێکۆشانی کەسە ماندوەکانی کوردە لە هەریەکە لە بوارەکان بۆیە نابێ بێ هیوا بین و پێویستە لەسەر هەوڵەکانمان بەردەوام بین.

جا بەرپرسی کورد گوێی ئیستعلاماتی هەیە؟ وا لەویا پێت وت، لەم گوێی دەچێتە ژوورێ و لەو گوێی دەرواتە دەرەوە.

دەسخۆش کاک هەڵۆ، هیوادارم جاری داهاتوو یەک لە هاوڕێکانم بەشداربن.

سوپاس بۆ ئێوەش، هەر لەدوای گەڕانەوەم کۆنفرانسەکە هاتوومەتەوە خەریکی وەرگێڕانەکەی تویتەر بووم، مەبەستم ئەو باسە تەنها بۆ ناساندنی خۆمانە، ئیتر لە ١٢ ساڵ هەقی کوردئایتیگرووپە کەمێک بە شان و باڵی خۆیدا هەڵدا.
بژین.

پاشکۆقەبارە
Image icon Head of KrgIT.jpg83.73 ک.ب.