تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

SkyDrive گۆڕا بە OneDrive

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/02/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزاری هەڵگرتنی پەڕگە لە نێت SkyDrive ی گۆڕی بە OneDrive . جگە لە گۆڕینی ناوەکە هەندێک گۆڕانکاری بەرچاویشی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ خەڵکی پەڕگەکانیان لا زۆر گرنگترە لە ئامێرەکانیان هەر لەبەر ئەوەیە زۆر گرنگە پەڕگەکان لە شونێکی زۆر پاڕیزراو هەڵبگیرێن، بۆ نمونە لەکارکەوتنی مۆبایلەکەت کێشەیەکت بۆ دروست ناکات و دەتوانی بەکڕینی مۆبایلێکی تر قەرەبووی بکەیتەوە، بەڵام گرتەیەکی ڤیدیۆیی یان وێنەکانت ئەگەر لەدەست بدەیت ئەوە هەرگیز ئەو یادگاریانە دروستناکرێنەوە، ئەگەر کۆپییەکمان نەبێت یا لەجێگەیەکی پارێزراو هەڵنەگیرابێت.
ئاننا یەنسن بەرپرسی بەشی SkyDrive لە مایکرۆسۆفت دەڵێت، نزیکەی ٣٠٠ میلۆن بەکارهێنەرمان هەیە، زۆربەی ئەم بەکارهێنەرانە لە نێوان 5GB-3GB یان بەکارهێناوە، هەر لەبەرئەوە ئێمەش جێگەی خۆڕایی بەرزدەکەینەوە بۆ 7GB، ئەگەر کەسێکیش جێگەی هەڵگرتنی زیاتری پێوستبێت دەتوانێت یا بیکڕێت یان لەڕێگەی ئاشناکردنی هاوڕێیانی بەخزمەتگوزاری OneDrive جێگەی زیاتر بەدەست بهێنێت.
بەشیوەیەکی گشتی SkyDrive و OneDrive هەمان خزمەتگوزارییە کە بەکارهێنەر دەتوانێت پەرگەکانی وەکو وێنە و ڤیدیۆ و دیکۆمێنتەکانی لەشوێنێکی نهێنیکراو هەڵبگرێت، وە هەرکات بیەوێت لەڕێگەی هەر ئامێرێکی وەکو کۆمپیوتەر و تاتەبژمێر و مۆبایلەوە دایانبگرێت.
خزمەتگوزاری OneDrive بەشێکە لە ویندۆز٨ و ویندۆز فەون٨، بەڵام بەکارهێنەرانی سیستەمەکانی ئەندرۆید و IOS یش دەتوانن بەکاریبهێنن.
هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە ئۆفیسی سەرهێڵی خۆڕایی لەخۆ گرتووە، لەبەرئەوە بەکارهێنەرانی پێوستیان بەوە نییە پرۆگرامی MS Office لە کۆمپیوتەرەکانیان یا ئامێرەکانی تردا دامەزراندبێت.
کردارێکی نوێ و تەکنەلۆجیایەک کە لەم خزمەتگوزارییەدا پێشکەشکراوە ئەوەش (Video Transcoding)ە، واتە گۆڕینی فۆرماتی ئەو ڤیدیۆیەی کە هەڵیدەگرین لە OneDrive بە شێوەیەک کەلەگەڵ خێرایی هێڵی ئینتەرنێتەکەت (بەرینباندەکەت) دا بگونجێت، ئەمەش بۆ ئەوەی لەکاتی سەیرکردنی بە هەرهێڵیکی خاو هیچ پچران و وەستانێک ڕوونەدات، بەڵام ئەمەش گۆڕانکاری لەجۆرایەتی ڤیدیۆکەدا ڕوودەدات بەپێی خێرایی هێڵەکەت، پێموایە ئەمە خزمەتگوزاریەکی زۆرباشە بۆ ئەو وڵاتانەی هێڵەکانیان خاوە و پێدەچێت، کاریگەرییەکی باشی لەسەر زۆری ڕیژەی بەکارهینەرانی وڵاتە هەژارەکان هەبێت.
هەروەها گۆڕانکارییەکی گرنگی تریش ئەنجامدراوە لە شێوازی ئابوونەکردن یا کڕینی جێگەی گەورەتر لە 7GB بۆ نمونە، ئەگەر کەسێک جێگەی 50GB بکڕیت و پەڕگەکانی هەڵبگرێت، دوای ئەوە ئابوونەکەی بوەستێنێت، ئەوا هیچ لە پەڕگەکانی لەناوناچن و هەردەمێنن، بەڵام گۆڕانکاری لە خێرایی بارکردن و ئاسانکاریەکای تری نامینێت و ناتوانێت پەڕگەی تر باربکات.
شایانی ئاماژەپێکردنە هەنووکە هەموو بەکارهێنەرانی hotmail, Outlook ئێمیلەکانی تری مایکرۆسۆفت دەتوانن تەنیا بەچوونە ژوورەوەیان بۆ ئیمێڵەکانیان،سوود لە خزمەتگوزاری Ondrive وەربگرن بۆ هەڵگرتنی وێنە و دیکۆمینتەگرنگەکانیان.

بۆچوونەکان

گوگڵ ١٥ گێگا دەدات و درۆپبۆکس ٣ بەخۆرای بەڵام درۆببۆکس بەکارهێنانی کەمێک خۆشترە لە درایڤی گوگل. لەوە زیاتر بۆچیمانە.

دەستخۆش

سوپاس کاکە، بێگومان خۆشم گوگڵ بەکاردەهێنم، بەڵام نابێ ئەوەش لەبەرچاو نەگرین مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری زۆر باشی کردووە لە خزمەتگوزاریەکانی و جوانکاری و ئاسانی بەکارهێنان و هتد.........

بەبۆچوونی خۆم و بەپێی تاقیكردنەوەی گوگڵ درایڤ و سكای درایڤ و درۆپ بۆكس و ئای درایڤ و ئای مێگاو كۆمۆدۆی هەوری و چەندانی دیكە، هیچیان بۆ ئاپلۆدكردنی فایلەكان وەك درۆپ بۆكس خێراو كارامە نیە، بەڵام بەداخەوە تەنها 2 گیگای فرییە.