SD کارت بۆ پێداویستی تایبەت
کۆمپانیای [url=http://www.photographyblog.com/news/industrial_use_microsdhc_and_compactflash_memory_cards_from_transcend/]Transcend[/url] ی تایوانی کە تایبەتە بە بەرهەمهینانی SD کارت، جۆرە کارتێکی تایبەتی دروستکردووە بۆ کۆمپانیاکان و بارودۆخە قورسو جیاوەزەکان، ئەم کارتە بە قەبارە جیاوەزەکانی ٨، ١٦، ٣٢ وە ٦٤ گ ب، وە جۆری CF بە هەمان ئەو قەبارانە دەبێت، کارتەکان کلاسی ١٠ و خێراییی نوسینیان لە ١٦ بۆ ٢٠ م ب ئەبێت لەچرکەیەکدا.
کۆمپانیای ناوبراو ئامۆژگاریمان دەکات کەوا کارتە CF کان بۆ کاروباری دەرمانسازی بەکاریان بهێنین و ئەمانەش خێرایان لە نێوان ٦٠ بۆ ٩٠ م ب لەچرکەیەکدا. تایبەتمەندی ئەم کارتانە جگە لەخێرایی ئەوەیە کەوا بەرگەی -٢٥ پلەی ساردی و +٨٥ پلەی گەرمی دەگرێت لە کاتی کارکردنیاندا، بەڵام ئەگەر کارتەکان لە بەکارهێناندا نەبن ئەوا بەرگەی لەو پلەیەش نزمتر دەگرن بۆ ژێر -٤٠ پلەی سەدی ساردی.
شایانی باسە کۆمپانیای ناوبرا هیچ ئاماژەی بەنرخی ئەم جۆرە کارتانەو کاتی ناردنە بازاڕی نەکردووە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون