Samsung Gear S
Samsung Gear S نوێترین کاتژمێری هۆشمەندی کۆمپانیای سامسۆنگە کە کۆمەڵێک کرداری سەرنجڕاکێشی لەخۆ گرتووە، لەخوارەوە باسیان دەکەین.
ئەم کاتژمێرە زیرەکە، مۆنیتۆرێکی دوو ئینجی چەماوەی لەجۆری سۆپەر ئامولید بە وردی ٣٦٠ بە ٤٨٠ پیکسەلی لەخۆ گرتووە وە بە سیستەمی کارگێڕی تایزن کاردەکات.
سیمکارتی 3G تایبەت بەخۆی لەخۆگرتووە و دەتوانێت هەموو کاتێک پەیوەندبێت بە ئینتەرنێتەوە بەیارمەتی بێتەل (WiFi).
جگە لەوانەش بەیارمەتی ئەم کاتژمێرە دەتوانی هەموو کاتێک پەیوەندیت بە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە هەبێت و دەتوانیت کورتە نامە و پۆستی ئەلکترۆنی بنووسی و بینێریت بەیارمەتی کیبۆردەکەی یان S Voice، جگە لەو کردارانە ئەم کاتژمێرە دەتوانیت بیبەستیتەوە لەگەڵ مۆبایلەکەت و وەڵامی ئەو کەسانە بدەیتەوە کە تێلت بۆ دەکەن، بەڵام دەبێت مۆبایلەکەت لەجۆری سامسۆنگ گالاکسی بێت.
[img]http://www.samsung.com/global/microsite/gears/images/features/communicator_0.jpg[/img]
وە هەروەها بەرنامەیەکی تەندروستی پێوانەی دڵی لەخۆ گرتووە، جگە لە گەرمی پێو و کەش و هەواو ڕۆژ ژمێر و هەندێک کرداری تری لەخۆ گرتووە.
ئەم تەلەفۆنە پێکهاتەکانی هەروەکو مۆبایل و کۆمپیوتەرە و پرۆسێسەر و ڕامیشی لەخۆ گرتووە، لەخوارەوە ئاماژە بە پێکهاتەکانی دەکەین.
مۆنیتۆر : ٢ ئینج لەجۆری سۆپەر ئامولید
ڕام: ٥١٢ م ب
پرۆسێسەر: 1 گیگاهێرتز ، دووناوکی
سیستەمی کارگێڕی: تایزن
بیرگە: ٤ گ ب
پاتری: ٣٠٠ mAh
سانسۆر: بارۆمەتر، پێوانەی دڵ، قومباس
بلوتوث: ٤.١
USB:2
WiFi , GPS وە NFC
ئەم کاتژمێرە زیرەکە ئێستا نێردراوەتە بازاڕەکانەوە و نرخەکانی بەپێی وڵاتان دەگۆرێت. لە نەرویج نرخەکەی نزیکەی ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکاییە.
بۆ زیاتر ئاشنابوونی بەم کاتژمێرە سمارتە دەتوانن تەماشای ئەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە بکەن.
[youtube]Ji6eoTrjtng[/youtube]
[img]http://www.samsung.com/global/microsite/gears/images/features/monitor_0.jpg[/img]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون