تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Samsung Galaxy SIII Mini

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/10

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

سامسۆنگ لەمانگی ئایارەوە زیاتر لە ٢٠ ملیۆن تەلەفۆنی Samsung Galax SIII فرۆشتووە، هەرچەندە ئەم تەلەفۆنە بەباشی پێشوازی لێکرا، بەڵام سامسۆنگ تەلەفۆنیکی قەبارە بچکوتری ٤ ئینجیش نمایش دەکات.
بەپێی [url=http://www.pocket-lint.com/news/47911/samsung-galaxy-s-iii-mini-confirmed]Pocket-Lint.com[/url] لەزاری بەڕێوەبەری سامسۆنگ JK Shine لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەگەری لە کۆریا، دوێنێ رایگەیاند:
سبەی ئێوارە سامسۆنگ تەلەفۆنێکی دەستی نوێی ٤ ئینجی سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٣ نماییشدەکات، هەرچەندە تا ئێستا ئاشکرا نییە جیاوازی ئەمە تەلەفۆنە لەگەڵ SGSIII ی ٤،٨ ئینجی چۆن دەبێت، بەڵام سەرچاوەکان باسی بچووکی پیشانگەرەکەی دەکەن کە قەبارەی ٤ ئینجە و کرداریNear Field Communicationە (NFC) شی لەخۆ نەگرتووە، کرداری NFC کردارێکە بۆ گواستنەوەی داتا بەشێوەی بێسیم لە تەلەفۆنەکەوە لە ماوەیەکی بچووکدا (دووری سانتیمەتر).
سبەی ١١ ئۆکتۆبەر زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم تەلەفۆنەوە بڵاودەکرێتەوە، بریارە هەر سبەینێ لە ئەلمانیاش نماییش بکرێت.