تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Samsung galaxy S5 مانگی ڕێبەندان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/10/12

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

بەپێی مالپەڕی [url=http://mashable.com/2013/10/11/samsung-galaxy-s5-rumor/]Mashable[/url] دابەزینی ڕێژەی فرۆشی تەلەفۆنەکانی سامسۆنگ، هۆکارن بۆ ئەوەی سامسۆنگ پەلە بکات و لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ لە مانگی ڕیبەنداندا تەلەفۆنی Galaxy S5 نمایشبکات.
هەواڵـەکە لەسەرەتادا لە مالپەڕی[url=http://news.naver.com/main/read.nhn?mode=LSD&mid=sec&sid1=101&oid=123&aid=0002040539] Naver[/url] ی کۆریای باشوور بڵاوکراوەتەوە کە لەلایەن کارمەندە کۆنەکانی سامسۆنگەوە بەرێوەدەبرێت.
گالاکسی ئێس ٤ لە مانگی خاکەلێو (مارس) دا، نێردرایە بازەڕەکانەوە و هەر لەهەمان مانگدا ١٠ ملیۆنی لێفرۆشرا، ئەوەش پێوانەیەکی نوێی ڕیژەی فرۆشی تەلەفۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ شکاند، بەڵام وردەوردە ئەم ڕێژەیە دابەزی و بازاڕ ڕووی لەکزی کرد بۆ یە سامسنۆگ ناچار بوو کە پەلەبکات لەبەرهەمهێنانی گالاکسی ئێس ٥. هەروەها بۆ ئەوەی سامسۆنگ فریابکەوێت لە کۆنفراسی ئەلیکترۆنی ساڵانەی CES 2014 دا نمایشی بکات.
گالاکسی ئێس ٥ کامیرایەکی ١٦ مێگاپیکسلی لەخۆدەگرێت لەگەڵ ژمارەیەک گۆڕانکاری لە بەشەکانی تردا، لەوانە سانسۆری ڕووناکی و بەرزکردنەوەی جۆری چارەسەرکەری (پرۆسێسەر) 64bit-Samsung Exynos وە هەندێک گۆڕانکاری تر.