Nexus 6 پێوانەی مۆنیتۆرەکەی 5.9 ئینج دەبێت
هەرچەند تاوەکو ئیستا هیچ شتێکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام بەپێی androidpolice.com پێوانەی مۆنیتۆرەکەی ٥.٩ ئینج دەبێت، ئەم پێوانەیەش زۆر گەورە دەبێت لە چاو گووگڵ نێگزەز ٥.
وە هەروەها ئایکۆنەکانی سەر ڕوکارەکەی پێماندەڵێت کە وەشانی ئەندرۆیدی L ی لەخۆدەگرێت کە پاکترین ئەندرۆیدە وەکو ئەزانین سامسۆنگ زۆربەی شتەکانی ئەندرۆید لا ئەبات و ئەیسڕێتەوە هەندێک لانچەربۆ بەشەکانی بەرنامەی بۆ زیاد ئەکات ئەمەش ئەمەش ناوی ئەنێن Touchwiz یان HTC هەندێک لانچەرو هۆلۆ دادەنێت بۆ ناوەکان و شریتی تێبینی و شێوازی وێنۆچکەکان و هیتد و ناوی دەنێت sense بەم شێوەیە خاو دەبێتەوە.گەر سەرنج بدەین ڕومێکی ئەندرۆیدی پاک ٢٠٠ مێگایە ئەوان زیادی ئەکەن بۆ ١.٥ گێگا بەمشێوەیە خاو دەبێتەوە. .هەروەها دوگمەی دەنگ لەلای ڕاستەوەیە.هەروەها ئەم تایبەتمەندیانەی هەیە لەخوارەوە.
تایبەتمەندیەکان.
١-کامێرای ١٣ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوەی ٢ مێگا پێکسڵ
٢-پاتریەکەی ٣٢٠٠ mAh ئەبێت.
٣-چپی خێرایەکی سناپدراگۆن850 (Snapdragon 805) لەسەردەبێت کە پێشتر سناپدراگۆن ٨٠٠ لەسەربوو.بەبەراورد لەگەڵ گالاکسی ٥ زیاترە چونکە گالاکسی ٥ سناپدراگۆنی ٨٠١ لەسەرە.واتە خێرای ئەم زیاترە .
٤-پەنجە مۆری لەسەرە واتە بە پەنجە مۆر قوفلەکەی دەکرێتەوە.
٥-هەروەها پێوانەی لێدانی دڵیشە واتە ڕێژەی لێدانی دڵت پێ دەڵێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون