تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Nexus 5 و ئەندرۆید 4.4

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/11/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

گوگڵ نوێترین تەلەفۆنی نێکسس و نوێترین سیستەمی کارگێڕی ئەندرۆیدی بەفەرمی وەشـــــــاند.
Nexuxs 5 بەرهەمی کۆمپانیای LG و یەکەم تەلەفۆنە کە نوێترین وەشانی ئەندرۆید (ئەندرۆید ٤.٤ کیت کات) لەخۆگرتبێت.
[img]http://bilde.dinside.no/google-offisiell+nexus+5+og+android+44.jpg?o=5013540&w=548&frame=0&ee=[/img]
ئەم تەلەفۆنە زیرەکە خێراتر و گەورەترە لە Nexsus 4 و مۆنیتۆرەکەی ٤،٩٥ ئینجە و بەرزترین جۆرایتییە Full HD بە وردی 1920x1080 پیکسەل.
چارەسەرکەری جۆریQualcomm 800 ی چوارناوکی لەخۆگرتووە کە ٢،٣ گیگاهێرتزە و ڕامەکەی ٢ گ ب وە پاتریەکەی 2.300 mAh.
کامیرای پشتەوەی ٨ مێگاپیکسەلە وە کامیرای پێشەوەی ١،٣ م ب.
هەروەها پشتگیری Wi-fi 802.11 a/b/g/n/ac, 4G LTE, Bluetooth 4.0 وە NFC دەکات.
ئەم تەلەفۆنە زیرەکە کێشەکەی ١٣٠ گرامە و قەبارەکەی 69,17x137,84x8,59 ملیمەترە.
نرخی ئەم تەلەفۆنە بە پێی وڵاتەکان دەگۆڕێت، بەڵام گوگڵ نرخی ٣٤٩ دۆلاری ئەمەریکایی بۆ 16GB وە ٣٩٩ دۆلار بۆ 32GB دەستنیشانکردووە.
ئەم تەلەفۆنە وەشانی Android 4.4 kitkat لە خۆگرتووە کە بڕیارە لە هەفتەی ئاییندەدا بۆ Nexus 4,7 و 10 بوەشێنرێت، هەروەها کرداری[b] کارپێکردن بەدەنگ[/b]ی لەخۆ گرتووە کە یەکێکە لەکرادرە نوێیەکانی ئەندرۆید کیت کات.
شایانی باسە تایبەتمەندی تەلەفۆنەکانی Nexus ئەوەیە کە هەموو کات نوێترین سیستەم و بەرنامە و کردار و نوێکاریەکانی گوگڵ لەخۆدەگرێت بەبێ پەنابردن بۆ تولئامراز بەرنامەی تر.
[youtube]hQ0XTJqFLIE[/youtube]