تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Mega وێبپەڕیکی نوێی کیم‌دات‌کام بۆ دابەشکرنی پەڕگەیه

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

کیم دات‌کام وێبپەڕێکی نوێی بۆ دابەشکردنی پەڕگه (فایل) دامەزراند.
ساڵێک بەر له ئێستا وێبپەڕی Megaupload داخرا که خاوەنەکەی کیم‌دات‌کام بوو. له ڕێگای ئەم وێبپەڕەوه خەڵک دەیانتوانی پەڕگەی گەوره وەک فیلم بۆ دابەشکردن دابنێن که واپێدەچوو ئەم کاره زیانێکی زۆری له کۆمپانیاکانی دروستکەری فیلم و مۆسیقا دەدا.
کیم شمیتز (Kim Schmitz) له دایکبووی وڵاتی ئاڵمانەو ئێستا به ناوی Kim Dotcom هاتۆتەوه مەیدان و ڕۆژی یەکشەممه له وڵاتی نیوزیلەند له ڕێوڕەسمێکدا وێبپەڕی Megaی ڕاگەیاند که له سەر هێڵ دەست بەکار بوو. لەم وێبپەڕەدا تا ڕاددەی ٥٠ گیگابایت شوێن بۆ کەڵکی کەسی دابین دەکرێ که دەرەتانی دابەشکرنیشی هەیه. دات‌کام دەڵێت که ئەم کارەی لەبەر ئەمه نەکردووه که پەنجه ڕاداشتنێک بێ بۆ دەوڵەتی ئەمریکا یان هاڵی‌وود، بەڵکو له چوارچێوه یاسا دا کەڵک له ئازادی ئینتەرنێت وەربگرێ و کار و کاسبی بکا. هەروەک بۆ خۆی دەڵێت، ئەم ٥٠ گیگایه زۆر لەوه زیاتره که Dropbox یان Microsoft's SkyDrive دابینی دەکەن.
[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-21106584]BBC[/url]
[url=http://www.youtube.com/watch?v=I91LJbD6pTg]YouTube[/url]