Linux-Kernel 3.8
لینوس تۆرڤالدس وەشانی ٣.٨ی ناووکی لینوکس (Linux-Kernel 3.8 )ی ڕاگەیاند. ئەم وەشانە لەگەڵ خۆیدا کۆمەڵێک هاوپشتی بۆ وێنەسازی (Graphics) دەهێنێت، هەموو ئەو پێداویستیانەی بۆ ٣ ڕەهەندی (3D) زۆر لە وێنەسازدەرەکان ڕێک دەخات.
هاوکات نوێکاری لە بوونی بەڕێوەبردنی سیستەمی پەڕگەدا هەیە، ناسەرەوەی بۆ درێژکراوەی (F2fs) زۆر کردوە، کە لە کامێرای دیجیتاڵ، تاتەپێژمێر tablets، تەلەفۆنی هۆشمەند smatphones و بیرگەی USBدا بەکاردەبرێت. لینوس تۆرڤالدس کۆدی ئەم وەشانە بەناوی[url=https://plus.google.com/+LinusTorvalds/posts/gpzXwAysjN9] گۆریلای یەک گالیسکە (Unicycling Gorilla)[/url] داناوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
سوپاس بۆ لینکی گ+ ی کابرای بلیمەت
حکومەتی ڕەفتار فاشی "فینلاند" ڕێزی ئەم کابرایەی نەگرت، هیچ نەبێت چاویان لە ئەزموونی کوردستان و بەهرەداران کردبا!
[u]دوور لە باسەکە:[/u] ئەوە پڕۆژەی حکومەتی هەرێم و یوتوب چی لێ هات؟
کاک ئاراس، پرۆژەی محافزیەتی دهۆک بۆ ئەنسایکلۆپیدیای دهۆکێ دەلالیش هەفتەی پێشوو پەردەی لەسەر لادرا!
کوردیەکەی من هەر ئەوەندەی ئەوەی تۆ باشە قسەیەک ناکەیت بزانم چۆن شەیتانێک لە وردەکاریەکەیدایە وەرگێڕم، خەریک بوو کاکم ڕەجمم بکات :)
دەست خۆش
ئەم ڤیدیۆیەش دەربارەی ئەوەی لینوکس چۆن دروست ئەکرێت:
http://youtu.be/yVpbFMhOAwE
سوپاس بۆ ئەو ڤیدیۆیە، ئەوەی من چەند ساڵە دەیڵێم، ئەوان بە دوو خولەک بە دنیایان گەیاندووە!
لێرەدا گرنگی میدیای دەنگ و ڕەنگ دەزانین.
بژین