تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

LG : دەگەرێمەوە بۆ لای ئەندرۆید

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/05/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔5۔ )

 

سیستەمی كارپێكردنی ویندۆز فۆن زۆر جوانو رازاوەیە كە لەگەڵ كۆمپانیاكانی سامسۆنگ و نۆكیای داماو خەریكی هاوكاریە . بەڵام لە هەڵسەنگاندنی بۆ IOS , ئەندرۆید هێشتا رێگایێكی درێژی هەیە . بەتایبەت هەر ئەم پێواندنی ئەم درێژ رێگایە بوە بە هۆكارێك كە كۆمپانیای LG كەمێ تێفكرێت لە داهاتووی خۆی .
LG گەرەكیەتی پاش چەند وەرز هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و سوود وەرگرتن لە ویندۆز فۆن كەم كەم خۆی بكێشێتە دەروەوە . LG لە وڵامی Korea Herald گوتی كە دوور نیگای فرۆشی سیستەمی كارپێكردنی ویندۆز فۆن داهاتێكی باشی نەبوە بۆ ئەم كۆمپانیایە و بڕیارمان وایە كە بگەرینۆ بۆ لای ئەندرۆید .
دەڵێن قسەی هەق ئاو رادەوستێنێت ، ویندۆز فۆن زۆر بە درەنگی خۆی خستە نێو بازار و ناوێت چاوەڕوانی فرۆشێكی زۆری بین بەڵام كۆمپانیایێك وەك نۆكیا زۆر كات و سەرمایەی خۆی خستە سەر ئەم سیستەمەی مایكرۆسۆفت وە هەر ئەمەش بوو بە بەشداری كۆمپانیاكانی تری موبایل . بەڵام لە كۆتایی دا نوكیا و LG ساڵی رابردوو زۆر بازاری فرۆشیان خۆش نەبوو بەتایبەت نۆكیا كە هەر بە یەكجاری گێڕ بوو ١٤[url=http://kurditgroup.org/n/%D8%B3%D8%A7%D9%85%D8%B3%DB%86%D9%86%DA%AF-%D8%A8%D9%88%D9%88-%D8%A8%DB%95-%DA%AF%DB%95%D9%88%D8%B1%DB%95%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86-%D9%87%DB%95%D9%86%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95%DB%8C-%D9%85%DB%86%D8%A8%D8%A7%DB%8C%D9%84-%D9%84%DB%95-%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86%D8%AF%D8%A7] ساڵ پاشایەتی فرۆشی[/url] لە دەست دا . LG بەم باوڕەیە كە ئەڵێت هێشتا زووە بڵێین كە ویندۆز فۆن سێهەمین سیستەمی كارپێكردنە بەڵام بە دڵنیایەوە ئەندرۆید وIOS باشترینن.

بۆچوونەکان

دەست خۆش کاکە قەزوان. وابزانم ویندۆز دوەم کۆنترین سیستمی مۆبایل (سمارت فۆن) بوو ئەگەر هەندێ شتیش بەراورد بکەین یەکەم بوو.
کێشەکەی ویندۆز هەمان کێشەی دێسکتۆپەکەیەتی..ڕا ئەکا پێش ئەوەی پێ بگرێت!

بەڵێ وایە كاك هیوای بەرێز داهاتووی مایكرۆسۆفت لە ویندۆز فۆن بە بڕوام لە سەركەوتنی وێندۆز ٨ دێتە دی وەلێ[url=http://www.slashgear.com/slow-windows-8-downloads-indicate-low-interest-30225331/] وادیارە كە ویندۆز ٨یش زۆ[/url]ر هۆگری كەمە تەنانەت ١١ ٪ی پێی چوونەتە نێو ئینتەرنێت لە وشانی بێتای بەپێچەوانەش كە پارەكە بۆ ویندۆز ٧ لە سەرەتای داگرتنی نزیكەی ٤١ ٪ پەیوەندیان بە ئینترنێت كردبوو . گشتی بۆ پارەكەیە .

دەست خۆش کاک قەزوان من پێم وایە ویندۆسی هە‌شت سەرکەوتو نابێت چونکە ئەندریود یەک هەنگاوی ماوە بگاتە پلەی یەکەم ئەوەش چەند ساڵێکی دەوێت چونکە بەڕاستی ئەندریود سەلمانی کە پرۆگرامێکی سادەیەو بەکار هێنانی زۆر نەرم و خۆشە بەتایبەتی بۆ مۆبایل هەموو ئەو دەق بەستنەی تێک شکاند کە٢٠ ساڵە بەکارهێنەرانی ویندۆز خویان پێوە گرتبوو وایان دەزانی ئیتتر ڕێگەی تر نیە بۆ ئاسان کردنی سیستەمی بەکارهێنەران

هیوا:

[b] کێشەکەی ویندۆز هەمان کێشەی دێسکتۆپەکەیەتی..ڕا ئەکا پێش ئەوەی پێ بگرێت![/b]
[b]
[/b]

ئەروەڵا کاک هیوا، بەکارهێنەرەکەشی هەمان شتە.
هەر دوێنێ ئیفلاسێکی تری ڕاگەیاند کە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ١.٧ ملیار دۆلاری زەرەرکردووە و مایەکەشی فت.

بژین