تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Java بەردوام کێشەی هەیە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/03/03

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

جاڤا یەکێکە لەپرۆگرامە پێوسیتەکانی کۆمپیوتەر بۆیە ئەگەر Java کێشەی هەبێت، ئەوا بێگومان ئێمەی بەکارهێنەر بێ کێشەو گرفت نابین. لەم کاتانەی دواییدا چەندجارێک کون و کەلێنی مەترسیدار لە جاڤادا دۆزرانەو، بەڵام خۆشبەختانە لەڕێگەی نوێکردنەوەوە چارەسەر کرران، بەڵام بەردەوام ئەم پرۆگرامە پێویستەی کۆمپیوتەر ،کێشەی هەیە و ئەمەش کێشەیەکی مەترسیدارە، چونکە زۆربەی بانکەکان لەڕێگەی Java وە بەکاردەهێنرێن، چونکە ئەو سیستەمەی چوونە ژوورەوە بە پرۆگرامی Java داڕیژراوە، بۆیە کەجاڤا کێشەی هەبێت، زۆربەی بەکارهێنەرانی بانکەکان ناتوانن کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن، ئەمەش کاروباری هاوڵاتیان دوا دەخات.
هەندێک لە هاوڵاتیان بۆ دەربازبوون لەم کێشەیە، [b]مۆبیل بانک[/b] بەرکادەهێنن، ئەمەش هەموو بەکارهێنەرێک ئەتوانێت بە کرتەیەک لەهەژماری بانکەکەی چالاکی بکات و لەڕێگەی مۆبیلە زیرەکەکانەوە کاروبارەکانیان جیبەجێ بکەن.
[img]http://bilde.dinside.no/virker+ikke+java.jpg?o=4726354&w=300&frame=0&ee=[/img]
پیشبینی ئەکەم لەئاییندەیەکی نزیکدا، بانکەکان ناچارن ڕێگە چارەیەکی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دەربازبوون لەم کێشەیە، بۆیە ئامۆژگاریتان ئەکەم کەبەردەوام پرۆگرامی Java لە کۆمپیوتەرەکانتاندا نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی مەترسی هاککتان لەسەر نەمێنێت.

[b]بۆ ئــــــــــەوەی بزانیت، نوێترین وەشانی پرۆگرامی چافات دامەزراندووە، سەردانی[/b] [url=http://java.com/en/download/installed.jsp]ئەم بەستەرە بکـــــــــــــە[/url]

بۆچوونەکان

كاك زەندی نەتەنها بانكەكان بەڵكوو مایكرۆسۆفتیش كێشەی زۆری پەیدا دەكات لە پەڕەی مێترۆی خۆی تەنانەت لە سەر ویندۆزی فۆن ! جا نازانم بەڵام زەمانێك جاڤا بەراستی زمانێكی بەهێز بوو لە سەر وێبدا ! شایەد رۆژێك ئەمانە هەر نەمێنن ! دەستخۆش