تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

HP: لاپتۆپەسووکەڵەی خۆی ناساند

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

ئەمڕۆ كۆمپانیای HP لە پێشانگای IFA 2012 لە ئاڵمانیا دوو بەرهەمی خۆی لە جۆری لاپتۆپەسووکەكانی(Ultrabook) ناساند كە پیشانگەری دەستپێخشاندنی هەیە و ویندۆزی ٨ مایكرۆسۆفتی لە سەر دامەزراوە.

بەرهەمی یەكەم : HP SpectreXT TouchSmart :
یەكەم لاپتۆپSpectreXT TouchSmart كە بە پیشانگەری تەواو دەستپێخشاندنی ٦ر١٥ ئینچی لە جۆری IPS LCD بە ڕووناكی Full HD و لەم وێنەی خوارەوەدا دیارە کە پاناییەكەی تەنیا ٩ر١٧ میلیمەترە و ٢٠٠ر٢ گرام كێشەکەیەتی.

تەكنۆلۆژی دەنگی ئەم ئامێرە لە Beats سوودی وەرگرتووە. هەروا تاچ پەدی شوشەیی كار كردنی بە ویندۆز ٨ لە سەر ئەم لاپتۆپە خۆش كردوە .سوود وەرگرتن لە دەرگای تاندێربۆڵت گواستنەوەی زانیاری زۆر خێراتر كردوە. تایبەتمەندی سەرنجراكێشی ئەم لاپتۆپە سوودوەرگرتنە لە تەكنۆلۆژی HP USB Boost كە كاتی خامۆش بوونی لاپتۆپ ئەتوانی لە رێگای ئەم پۆرتە گەجێتەكانی تر لاپتۆپ شارژ بكەیتەوە.

لە باشترین رێكخەرەكانی زنجێرەی CORE ئینتێڵ سوودی وەرگرتوە وە لە تەكنۆلۆژی Smart Connect، Protection Technology، Anti-Theft و Smart Response كەڵك وەردەگرێت.پۆرتی USB.3 بیرگەیSSD تایبەتمەندی تری ئەم مودیلەی HPین. ئەگەر ئەم لاپتۆپە بكڕیت لە وشانی ئەم نەرمەوالانە بە خۆرایی سوود وەردەگریت :
Adobe Photoshop Elements 10 و Adobe Premiere Elements 10
نرخەكەی ١٣٩٩ دولارە وە بریاردراوە بۆ دوو مانگی تر لە ئەمریكا بۆ فرۆشتن بڵاوبكرێتەوە.

بەرهەمی دووهەم : HP ENVY TouchSmart Ultrabook 4

ئەگەر مودیلی سەرەوە بۆتان گەورەیە وجێگای زۆر دەگرێت HP بیرۆكەیێكی هەیە بۆتان و ئەم لاپتۆپە سوكەڵەی ترتان بە ناویENVY TouchSmart Ultrabook 4 پێ پێشنیار دەكات بە ١٤ ئینچ بۆ پیشانگەرەكەی. بە تەواوی تایبەتمەندیەكانی وەشانی SpectreXT TouchSmart بەڵام كەمێ رەقەكالاكەی جیاوازە.

لەم مودێلە دەتوانن لە كارتێكی گرافیكی ٢ گیگ AMD سوود وەربگرن. باتریەكەی ٨ كاتژمێر بەرگە دەگرێت. لە كۆتایی ئیمساڵ بۆ بازاری ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە.

پاشکۆقەبارە
Image icon SpectreXT-TouchSmart-1.jpg19.69 ک.ب.
Image icon SpectreXT-TouchSmart-2.jpg9.07 ک.ب.
Image icon ENVY-TouchSmart-Ultrabook-4-1.jpg27.17 ک.ب.
Image icon SpectreXT-TouchSmart-3.jpg17.68 ک.ب.

بۆچوونەکان

هەربژیت بۆ تۆ