Google Reader دادەخرێ
ئەگەر سەردانی وێبپەڕیGoogle Reader بکەی چاوت به ڕاگەنراوێک دەکەوێ که دەڵێ له ١ی جولای ٢٠١٣وه ئەم وێبپەڕه لەبەر دەستدا نییه.
دەقی ڕاگەیاندراوی خوێنەری گوگڵ:
له وێبلاگی فەرمی گووگڵدا ڕامانگەیاند که بەمزووانه «Google Reader» (خوێنەری گوگڵ) خانەنشین دەکرێ (کاتی دیاریکراو ١جولای، ٢١٣ واته ١٠ی پووشپەڕ ی ٢٧١٣). ئاگاداری ئەوه هەین که لایەنگری به ئەمەگی هەیه که به ڕۆییشتنی زۆر دڵگران دەبن. هەروەها ئێمەش دڵگرانین.
ئەم کۆتایی پێهاتنه به کورتی ئەوه دوو هۆکاری هەیه: بەکارهێنانی خوێنەری گوگڵ له دابەزین دایەو ئێمه وەک کۆمپانیا هەموو توانای خۆمان بۆ باشتر کردنی بەرهەمی کەمتر تەرخان دەکەین. ئێمه لەسەر ئەم بڕوایەین که تیشکخستنێکی لەم بابەته دەبێته هۆی دەستکەوتی ئەزموونی باشتر بۆ بەکارهێنەر.
بۆ دڵنیا بوون له ڕاگواستتنێکی ڕێکوپێکەوه ئێمه سێ مانگمان کات بۆ دامرکاندنی کۆتایی دیاری کردوو بۆ ئەوەی دەرەتانی ئەوەتان هەبێ وەک چارەسەری بۆ خوێنەری Feed جێنشینێکی باش بدۆزنەوە. ئەگەر دەتهەوێ خوێنەری داتاکەت هەروا بهێلییەوه که دیاره ئەوە پێویستی به ئابونمانەو دەتوانی به هۆی Google Takeoutوه ئەم کاره بکەی.
[url=http://googlereader.blogspot.co.uk/]Google reader[/url]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 18.22 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون