gmail : قەبارەی بوو بە ١٠ گیگا
بە دڵنیایی دەتوانین بڵێین كە لە ٢٤ كاتژمێری رابردوو گوگڵ خەریكی خۆتەكانن لە بواری خزمەتگوزاریەكانی بووە، ئەوە لە گوگڵ درایڤ ئەمرۆش بۆ زۆر كردنی قەبارەی جی مەیل. ئەم زۆر بوونی قەبارە ٣٣ ٪ لە پای جاران زۆرتر بوە. جاران ٥ر٧ گیگ قەبارەمان بۆ هەر هەژمارەیێك وەردەگرت بەڵام ئێستا بوە بە ١٠ گیگ كە ئەمەش خۆی بە خێرایی كار پێكردنی هەڵسەنگاندنی هەیە .
بەكارهێنەرانی دەتوانن بە چاڵاك كردنی گوگڵ درایڤ ١٥ گیگ قەبارە بۆ خۆیان بە هەژمارەی جیمەیل بەدست بێنن. شارەزایانی دەڵێن كە شایەد بە هۆی ئەوە بوە كە راژەكانی هەوری مایكرۆسۆفت لە چەند رۆژی رابردوو بوە بە ٧ گیگ قەبارەی خۆرایی.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بژیت کاک قەزوان، مایکرۆسۆفتیش سکای هەیە بۆ بەڵگەنامە بارکردن.
دەستخۆش کاکە قەزوان وابزانم کاتی خۆی gmail وتیان ئەندازیارەکانیان algorithmێکیان هەیە کە چرکە بە چرکە قەبارەکە زیاد ئەکات؟
3.8م هەیە لە DB وابزام ۱۵م ئەبێ لە GDrive و ئەوا سەرێکیشم کرد بە SkyDrive لەوێیش ۷یان بۆ داناوم (ئەوە هەر لەخۆیەوە بوو بە ۲۵)! ئەمە چەن گیگا بایت؟ چی لێ بکەم؟ :) شەڕەکە گەرمە بزانین کێ یەکەمجار ئەدرێ بە زەویدا.
ل[url=http://kurditgroup.org/n/13836]ێرە سەرێکم[/url] کردبوو بە dbدا، وابزانم ئەمڕۆ بەیەکجاری مرد :(
دەست خۆش کاک قەزوان
هەواڵێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی. کاک هیوا وتەنی جیمەڵ. چرکە بەچرکە لە زیاد بوندایە بەڵام کاک هیوا ئەوانیش ئەزانن چی ئەکەن ئەوەش پۆڵسی خۆیانە. باش ئەزانن ملیونەها کەس هەیە کە ئەکاونتیان لای ئەوان هەیە بەڵام ملیۆنێک ساڵی تریشی لەسەر بێت لە ١٠ مێگا زیاتر بەکار ناهێنن نەک ١٠ گێگا.
دەست خۆش ، بەس من بۆ هەڵگرتن ىۆکس بەکاردنێنم کە ٥٠ گێگا خۆڕاییە.
بژین،