تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Firefox 19 وەشێنرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/02/20

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

موزیلا وەشانێکی نوێی ویبگەڕی فایەرفۆکسی وەشاند بە هەندێک کرداری نوێ و چاکسازییەوە، لەو کردارە نوێیانە لەخۆگرتنی پشتگیری پەرگەی PDF ، ئیتر بەکارهێنەرانی فایرفۆکس، پێوسیتیان بە دابەزاندنی پرۆگرامی کردنەوەی پەڕگەی PDF نییە لەکۆمپیوتەرەکەنیاندا، هۆکاری ئەمەش لەبەر ئەوە هەڵەو کەلێنانە بوو کە لە پرۆگرامی ئەدۆب ڕیدەردا هەبوون،هەروەها دوو کەلێنی پاراستن لە وێبگەڕەکەدا چاککراون.
بەپێی موزیلا گۆڕانکاریی لەخێرایی ویبگەڕەکەشدا کراوە، لەم وەشانەدا خێراتر لەسەرەتادا دەکرێتەوە.
وەشانی نوێی فایەرۆکس بۆ هەرسێ سیستەمەکارگێڕیەکانی ویندۆز ماک و لینکوس بەردەستەوە، ئەتوانن[url=ftp://ftp.mozilla.org/pub/mozilla.org/firefox/releases/19.0/] لــەم بەستەر[/url]ە دایبگرن.

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم هەواڵە هیوادارم هەردەم پیش بکەویت من بەکارهێنەری گۆگل کرۆمم نازانم تاچەند ڕاستم بە پێی ماڵپەڕێ تۆپ تین هاتوە کە گوگل کرۆم باشترین یانە ئەی بەڕای ئێوە فایەر فۆکس باشترە؟

بژیت کاک زەندی
بە بۆچونی من فایەرفۆکس نایابە، کرۆم زۆر باشە، بەڵام لەهەموویان باشتر Internet Explorer ـە (: