Edward Snowden کێیە؟؟؟
ئیدوارد ئەو کەسەیایەتیەیە کە بۆتە قسە و باسی زۆربەی میدیاکانی جیهان لەم کاتەدا.
ئیدوارد جۆسێف سنۆدێن لە ١٩٨٣،٦.٢١ لە شاری ئیلیزابێسی باکوری کالیفۆرنیا ئەمریکا لە دایک بووە. لە ساڵی ١٩٩٩ خۆی وخێزانەکەی دەگوێزنەوە بەرەو ویلایەتی ماریلاند لە ساڵی ٢٠٠٤ پەیوەندی دەکات بە هێزی سەربازییەوە بۆ بەشداریکردنی لە جەنگی وڵاتەکەی بەرامبەر بە خۆمان واتە عێراق بە وتەی خۆی بۆ ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە لە دەست ستەم و زۆرداری بەڵام نەیتوانیوە بەشدار بێت بەهۆی ئەوەی کە گوایە لە کاتی مەشقکردندا قاچەکانی شکاوە .
کاری داهاتووی دەبێت بە پاسەوانی هەندێك ئامێری نهێنی یەکێك لە بەشەکانی National Security Agency ... NSA لە زانکۆی ماریلاند پاشان دەست دەکات بە خوێندن لە بەشی IT Security لە نوسینگە Central Intellegence Agency .. CIA. لە ساڵی ٢٠٠٧ وەکو دیپلۆماتکارو نێردراوی CIA دەنێدرێت بۆ وڵاتی سویسرا کە بەرپرسە لە پاراستنی ئاسایشی هێڵی کۆمپیوتەر.
لە ساڵی ٢٠٠٩ سی ئای ئەی بەجێدێڵێت و ڕوو لە کۆمپانیای DELL دەکات. لەساڵی ٢٠١٠ کۆرسی Certified Ethical Hacker تەواو دەکات و پاشان لە ساڵی ٢٠١١ کۆرسی computer security master's degree لە ڕێگەی سەرهێڵەوە لە زانکۆی لێڤەرپوڵەوە تەواو دەکات.
NSA دەڵێت لە ساڵی ٢٠١٣ وەکو System Administrator کاری بۆکردووین بەڵام ئیدوارد دەڵێت کارم infrastructure analyst بووە واتە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەیەکی نوێ بۆ دزەکردنە ناو هێڵی ئینتەرنێت و ترافیکی تەلەفۆن لە هەموو جیهاندا.
ئیدوارد ئەمساڵ کە لەگەڵ کچە هاوڕێ سەماکەرەکەیدا لە ویلایەتی هاوای دەژیان خۆی لە کارەکەی دەدزێتەوە بە بیانووی ئەوەی کە گوایە فێ و پەرکەمی لەگەڵە ڕێنمای تەندروستی ڕێگەی نادات کار بکات هەر بۆیە ئێن ئێس ئەی داواکارییەکەی بۆ ماوەیەکی کاتی پەسەند دەکات بەڵام ئیدوارد بۆ مەبەستێکی تر ئەم کارەدەکات ئەویش درکاندنی زانیارییە گرنگەکانی دەزگای پاراستنی نەتەوەی ئەمریکایە.
کارکردن بۆ دەزگایەکی گرنگ لەم شێوەیە پێویستی بە کەسێکی کارامە لێهاتو زرنگ و جێی متمانەیەکی تەواو هەیە، وە هەروەها بۆ مۆڵەت وەرگرتن دەبێت پێش مانگێک دەزگای ناوبراو ئاگادارکەیت لە پلانت بەڵام ئیدوارد بەبێ جێهێشتنی هیچ شتێك و پاشماوەیەك ماڵەکەی چۆڵ دەکات و دەڕوات بەرەو یابان. لە کاتێکدا NSA بەم هەواڵە دەزانێت گومانی لا دروست دەبێت دەست دەکات بە لێکۆڵینەوە پاش چاو خشان بە ڕابردوو مێژووی ئیدواردا بۆیان دەردەکەوێت کە لە ساڵی٢٠١٢ دا هەندێک زانیاری زۆر گرنگی دابەزاندووە تاوانباری دەکەن بە چەند بابەتێك کە سزای هێچ کامیان لە ١٠ ساڵ زیندان کەمتر نیە.
ئیدوارد ناکۆکیەکانی دەگەڕێنێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٧ کە لە سەردەمی بۆشدا NSA هەستان بە دروستکردنی PRISM کە پرۆگرامێکی چاودێریە بۆ ڕاستەوخۆ دەست گەیسشتن بە ڕاژەکانی سەر گەورەترین ئینتەرنێتخوێنەری جیهانی وەک گووگڵ، یاهوو، بینگ ،فەیس بووک، AOL ،پاڵتۆك، سکایپ، ئەپڵ، درۆپبۆکس لەگەڵ یوتیوب واتە چاودێریکردنی هەموو چاتەکان، پۆستە ئەلیکترۆنیەکان گەڕانەکانی سەرهێڵ وە جگە لەمە پرۆگرامی Call Databse بۆکۆکردنەوەی بنکەی زانیارییەکان بۆ کورت نامەی مۆبایلەکان و تۆمارکردنی هەموو پەیوندییە تەلەفۆنیەکان جگە لە بەکارهێنانی چەندەها پرۆگرامی جۆراو جۆری سیخوڕی تر بۆ کاری جیاواز بەتایبەتی بۆ سەر وڵاتەکانی بەرازیل، فەرەنسا، ئەڵمانیا،مەکسیک، صین، ئیسپانیا لەگەڵ بەریتانیا هەروەها ٣٥ سەرۆک وەزیران. ئەوەشمان بیر نەچێت بە هاوکاری دەزگای سیخوڕی بریتانیا و ئیسرائیل ئەم کارانەی ئەنجام داوە.
ئیدوارد دەڵێت".نایەوەێت لە کۆمەڵگەیەکدا بژی کە خەریکی لەم جۆرە کارانەن، وە نایەوێت لە جیهانێکدا بژی کە هەرچیەك بکات و بیڵێت تۆمارکرێت کە مافی خۆیەتی.
. دەڵێت"زووتر ویستم ئەم زانیارییانە بڵاوکاتەوە و بیدرکێنێت بەڵام کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٨ دەنگیدا وابیریکردەوە کردەوە کە ئۆباما ئەم سیستەمە دەگۆڕێت بەڵام ئەویش هەمان پەیڕەوەو سیاسەتی پێسووی پەیڕەوکرد.
باوکی ناوبراو کوڕەکەی بە کەسێکی بەسوود بۆ کۆمەڵگە وەسف دەکات و دەڵێت کە کوڕەکەی زۆر زانیاری لەوە گرنگتری لایە کە ناتوانرێت لە نێو کۆمەڵگەدا باس کرێت و بڵاوکرێتەوە.
ڕۆژنامە نووسەکان بە کەسایەتیەکی زرنگ و لەسەرخۆ و ماستەری کۆمپیوتەری دەزانن.
لە پاش هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی ئیدوارد بە ناچاری داوا لە ٢٠ وڵات دەکات کە وەك پەنابەرێکی سیاسی پەسەند بکرێت بەڵام هەوڵەکانی بێ سوود دەبێت بە بیانووی ئەوەی کە دەبێت لە ناو ئەو وڵاتەدا داوا بکات نەك لە دەرەوەی وڵات ، بەڵام خۆشبەختانە وڵاتی ڕوسیا بێ گوێدانە هیچ سزاو یاسایەك مافی پەنابەری پێدەبەخشێت بۆ ماوەی ساڵێک ئێستا لەوێ نیشتەجێیە.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 11.39 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستت خۆش بێت با چۆڕێک کوردیش لەسەری بنوسرێت.
دەستی تۆو ئیدواردیش خۆشبێت!
شەرم و ئابڕووچوونە بۆ وڵاتێکی وەکو ئەمریکا ئەم کارە قێزەونانە ئەنجام دەدات، هەر بۆیە ئەلمانیا بڕیاری دا، وەکو چین و ئێران ڕایەڵەی تایبەت بەخۆی هەبێت، چیتر نەبەسترێتەوە بە تۆڕی جیهانیەوە، پێدەچێت زۆر لە وڵاتانی تریش هەمان هەنگاو بنێن.